Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نوێنەرانی شارەوانی سڤێریێدێموکراتێرنا خۆ دەکێشنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 juli 2012 kl 12.32
''بە بێ ئاگاهی خۆیان کاندید کراون''
(5:12 min)
wenê: JESSICA GOW / SCANPIX

لە چەندین شوێن لە سوید عیزبی ناسراو بە دژەبیانی، سڤێریەدێموکراتەکان ئەو کورسییانەی ئەنجومەنی شارەوانی کە لە هەڵبژاردنەکان وەبەریانکاوتووە نەیانتووانیوە پریان بکەنەوە. لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارەوانی لە ستاففانستۆرپ سڤێریێدێمەکراتەکان نەیانتووانیوە یەک لەو دوو کورسییەی وەبەریانکەوتووە پریبکەنەوە.

مـاگنئس لیندسکوگ، دادناس لە بەڕێوەبەرایەتی هەرێم دەڵێ ئێمە ناتوانین هەرکەسێکی پێمان خۆشبێت لەسەر ئەو کورسییە بەتاڵانەی دانێین. ئەو کەسەی زۆرینەی دەنگەکانی وەرگرتووە لە پێشەوەی ئەو کەسەیە کە کەمتر لەو دەنگی وەرگرتووە. ئەگەر ئەو کەسانە ئەندازەی دەنگەکانیان وەکو یەک بێت دەکونە عاڵەتێکی یانسیب.

لە مانگی ڕابردوودا بۆ سێیەمین جار کەسێکی نوێ دیاریکرا بۆ ئەو کورسییەی کە دیاریکراوە بۆ سڤێریێدێموکراتەکان لە ئەنجومەنی شارەوانی ستاففانستۆرپ. ئەویش هەر وەک ئەو دوو کەسەی کە پێشەوی دیاریکرابوون، خێرا خۆی کشاندەوە. زۆربەی لەو کەسانەی کە کاندیەدکراون بۆ گرتنی کورسی خاڵی دەڵێن بە بێ ویستی خۆیان کاندیدکراون. ئەو کەسانەی ئێستا ماوەتنەوە تەنانەت سەرو یەک دەنگیان وەبەر کەوتووە.

کاندیدکردنی کەسێک بێ ئەوەی خۆیان ئەو ویستەیان هەبی یا ئاگاداری کاندیدبوونیان نەبن دەگەڕێتەوە سەر سیستیمی مافی ئازادی کەندیدکردن. بە پێی ئەو سیستیمە هەموو کەسێک دەتوانێ هەر کەسێکی پێی خۆشبێ کاندیدی بکات بۆ هەر حیزبێک بێ ئاگاداری ئەو کەسەی کە کاندید دەکرێت.

هانس-ئولۆف ئاندێرسۆن، بەرپرسی سڤێریێدێموکراتەکان لە لووند پێی سەیرە کە سەرەڕای پشتیوانییەکی زۆر لە لایەن هەڵبژێردەران کەم کەس ئامادەیە خۆی کاندید بکات. هاوکات نکۆڵی لەوە ناکات کە چەندین کەس بە بێ ئاگاهی خۆیان کاندیدکراون، بەڵام بە پێی ئەو مەترسییەک هەیە بەرامبەر بە نیمایندەکردنی سڤێریێدێموکراتەکان.

ئاندێرسۆن دەڵێ بە ڕای من ئەو مەترسییە نیشانەی ئەوەیە کە هەڵەیەک لە کۆمەڵگادا هەیە. ئەو هەڵەیەش ئەوەیە کە ئەو کەسانەی ئامادەن لە ڕێگای سیاسەتی حیزبەکەمان چالاک بن بە هۆی باوەری سیاسییان توشی هەڕەشە و ئازاردان دەبن.

بەرپرسی بەشی میدیای سڤێریێدێموکراتەکان، لینووس بیلوند لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەو کەسانەی خۆیان دەکێشنەوە لە سەر پۆستەکانی حیزبەکەیان بەشێکی زۆر بە هۆی بەرگریکارانی حیزبەکەیانە کە نووێنەرەکانیان حەزییەت دەکەن.

بیلوند دەڵێ بە هۆی ئەوەی تا ڕادەیەکی زۆر نوێنەرەکانمان حەزیەت دەکرێن بەو باوەڕە گەیشتوون کە کاری سیاسی بە نرخی حەزیەتدان ناکرێ.

نادر عەللاوی، خەڵکی ئێراق و نوێنەری پێشوی سڤێریێدێمەکراتەکان لە سۆدێرتێلیێ خۆی کشاندۆتەوە لە سەر پۆستەکەی بە هۆی هەڵاواردنی بەربڵاو لە ناو ڕیزەکانی حیزبەکە.

حەللاوی دەڵێ بە ڕای ئێمە ڕون بوو کە بەڕیوەبەرایەتی سڤێریێدێموکراتەکان بە پێی پەیڕەو و پرۆگرامی حیزبەکە نەدەجوڵانەوە. مافەکانی ئێمەیان پێشێلدەکرد و توشی هەڵاواردن بووین کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ نوسراوەکانی پەیڕەو و پرۆگرامی حیزبەکە نیە. ئەوەش بە هۆی ئەوەی کە ئێمە سویدی نین و ناوەکانمان نە ئاندێرسۆنە نە یاکۆبسۆنە.

ىەڵام تۆممی هانسۆن، بەرپرسی نوێنەرانی سڤێریێدێموکراتەکان لە ئەنجومەنی شارەوانی سۆدێرتێلیێ حاشا لەوە دەکات کە حزبەکە دژەبیانیە.

‌‌هانسۆن دەڵێ ئەو قسانە هیچ نێوەڕٶکیان نیە. ئەگەر ئێمە دژەبیانی بین لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٠ حەللاوی و هاڕێیانی لە لیستی حزبەکەدا نەدەمان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".