Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پەسەندکردنی داوای مافی مانەوەی کەسانی بێ مۆڵەت سەختە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 23 juli 2012 kl 09.42
foto: Scanpix

ئەو پەناخوازە بێمۆڵەتانەی بۆ جاری دووەم داوای مۆڵەتی مانەوە لە سویددا دەکەن داوای زۆرینەیان ڕەت دەکرێتەوە ئەمە بە پێچەوانی ساڵانی ڕابوردووەوە کە گەر پەناخواز چەند ساڵێک لە سویددا ژیابێت داوای دووەمی قوبوڵ دەکرا بەڵام ئەم بارە دوای بڕیارێک لە ساڵی 2009 گۆڕا ئیتر هەرچەندە پەناخواز ماوەیەکی زۆریش لە سویددا مابێتەوە داواکەی ڕەت دەکرێتەوە تەنانەت بۆ ئەو کەسانەشی کە چوار ساڵ بەسەر داوای یەکەمیاندا تێپەڕیوە و دۆزەکەیان بەپێی یاسای تۆماری سویدی لە دەستگەی کۆچ سڕاوەتەوە.

شاسوار ناوێکی خوازراوە بۆ یەکێک لەو پەناخوازە کوردانەی بە هۆی ئەو ڕێسا نوێیەوە چەند جارێک داواکەی ڕەت کراوەتەوە.

 لەو 20 هەزار پەناخوازەی کە ساڵانە داواکەیان ڕەت دەکرێتەوە نزیکەی 15 هەزاریان دەنێردرێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.  تەنها ژمارەیەکی کەمیان مافی مانەوەیان دەدرێتێ، بەپێی ئاماری دەستگەی کۆچ نزیکەی 500 کەس هەر ساڵێک داواکی دووەمیان پەسەند دەکرێت ئەمەش بەتایبەت ئەو کەسانەن کە چوار ساڵ بەسەر ڕەفزی یەکەمیاندا تێپەڕيوە واتا بەپێی یاسای سویدی لە دەستگەی کۆچدا دۆزە کۆنەکەیان سڕاوەتەوە بەڵام ئێستا بۆ ئەو کەسانەش بارەکە سەخت بووە.

 دوای بڕیارێکی دادگای باڵای کۆچ لەساڵی 2009 تەنانەت ئەو کەسانەشی چوار ساڵ بەسەر داوای یەکەمیاندا تێپەڕیبێت داوای دووەمیان قوبوڵ ناکرێت ئەویش بەو هۆیەی کە گوایا هاوکاری دەستگە فەرمییەکانیان نەکردووە و لە دوای ڕەفزی یەکەم خۆیان لە پۆلیس و دەستگەی فەرمییەکان شاردۆتەوە. فرێدریک بەیەر یاریدەدەری بەڕیوەبەری داد لە دەستگەی کۆچ دەڵێت.

 شاسواریش یەکێکە لەو پەناخوازانەی کە بەو شێوەیە داوای سەردانی دەستگەی کۆچی بۆ هاتووە بەڵام لەترسی گەڕانەوە و ئەو کیشانەی لە وڵات هەیبووە ناوێرێت بەدەنگ داواکەی دەستگەی کۆچەوە بێت.

 کەسێکی هاوشیوەی شاسوار تەیمور زاهیرییە کە لە ئێرانەوە پەنای هێناوەتە بەر سوید و ماوەی 10 ساڵە لە سوید دەژی و داوای دووەمی ڕەفز کراوەتەوە.  زاهیری دەڵێت دڵم تەنگە، ماوەی 10 ساڵە هاوسەرەکەمم نەبینیوە و ناشوێرم بچمەوە بۆ وڵات.

جێی باسە پێش ئەوەی گۆڕانکاری لە ڕیساکانی مافی مانەوەدا بکرێت واتا پێش ساڵی 2009 لەسەدا 85 ی ئەوە کەسانەی بۆ دووەم جار داوای مانەوەیان دەکرد داواکەیان قوبوڵ دەکرا بەڵام لە دوای ساڵی 2009 ەوە لەسەدا 60 ی داوای دووەمی پەناخواز قوبوڵ کراوە.

 لە حاڵی حازردا دەبێت هۆکاری زۆر بەهێز هەبن تا داوای کەسێک قوبوڵ بکرێت. بۆ نموونە کەسی پەناخواز منداڵەکانی لێرە جێگیر بووبن و مەترسی لەسەر ژیانیان بێت گەر بنێردرێنەوە بەتایبەت گەر منداڵەکە هێندە لێرە گونجابێت ناردنەوەی ببێتە فشاری دەروونی بۆی. بەڕای بێیەر لە دەستگەی کۆچەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".