Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بیلدت: زیادکردنی گەمارۆکان لەسەر سوریا فشارە بۆ ڕژێمی ئەسەد

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 juli 2012 kl 17.00
Ismail Kamil om läget i Syrien
(7:28 min)
Sveriges utrikesminister Carl Bildt och EU:s utrikeschef Catherine Ashton. Foto: Pontus Lundahl, Geert Vanden Wijngaert/Scanpix.

وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت لە کۆبوونەوەی دوێنێی  وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکیەتیی ئەورووپا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا پێشوازی لە بڕیاری زیادکردنی گەمارۆکان لەسەر سووریا کرد، کۆبونەوەکی یەکیەتیی ئەورووپا بە بڕیاری زیادکردنی گەمارۆکان لەسەر ڕژێمی سوری دەستی پێکرد. یەکێک لەو خاڵانەی لەسەری پێکهاتن هەڵپەساردنی  سەرمایەی 26 کەس و سێ کۆمپانیا کە پەیوەندیداری نزیک لە ڕژێمی ئەسەد ، بەو شێوەیە ئەمانیش چوونە پاڵ 129 کەس و 49 کۆمپانیای دیکە  کە پێشتر خرابوونە نێو لیستی ڕەشی یەکیەتیی ئەورووپا، بیلدت دەڵێت ئەو گەمارۆیانە چارەنوسسازانە نییە بەڵام کاریگەری لەسەر داهاتووی سوریا هەیە. بیلدت هەورەها دەڵێت دەبێت خۆ بۆ دوای ڕژێمی ئەسەد ئامادە بکەین ئەویش بە پێکهێنانی حوکوومەتێکی کاتی چونکە ڕژێمی ئەسەد ئەمڕۆ یا سبەی هەر دەڕوخێ. ئەم بڕیارانەی یەکیەتیی ئەورووپا مانی چییە لەسەر داهاتووی سوریا و کوردەکانی سوریا، ئەی  ئاخۆ بواری پێکهێنانی حوکوومەتێکی کاتی  دەبێت لە سوریایەکدا کە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی تا ئێستا ىوونەتە چەند باڵ و ئەنجوومەنێک. ئیسماعیل کامیل ئەندامی پەرلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی گەلی لیبراڵ وەلڵمی زایەڵەی دایەوە.

بەڵێ گەمارۆ لەسەر تاکە کەس کاریگەریی هەیە لەسەر ڕژێمی ئەسەد  و جگە لەوەی بەر لەسەربەستی جموجۆڵیان دەگرێت بەر لە سوود وەرگرتنیان لەو سەرمایانەشیان دەگرێت کە لە وڵاتانی یەکیەتی ئەورووپادا دایانناوە. کارل بیلد دەڵێت.

 هەر لەدوای ئەو کۆبونەوەیەوە ئەندامانی یەکیەتییەکە ئەرکی پشکنینی هەموو ئەو فڕۆکە و پاپۆڕانەیان دەکەوێتە سەرشان کە  گومانی گواستنەوەی چەکیان بۆ ناو سوریا لێ دەکرێت.

وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلد پێش ئەوەی کۆبۆنەوەکان دەست پێ بکات ئاماژەی بەوە دا کە یەکیەتی ئەورووپا دەبێت دەست بە خۆئامادەکردن بکەن بۆ دوای کەوتنی ڕژێمی ئەسەد و وتی کە ڕێکەوتنێکی نێونەتەوەیی بە بەشداری ڕوسیا هەیە کە بەنیازن حوکوومەتێکی ئینتقالی، کاتی پێکبهێنرێت.

 بیلدت هەروەها جەختی لەوە کردەوەوە کە بۆمبارانکردن و تەقینەوەکانی هەفتەی ڕابوروود دژ بە سەرانی دەستگەی ئاسایشی سوری وڵاتەکەی بردۆتە قۆناغێکی دیکەوە، لەلایەکەوە یارمەتی هاوڵاتییان پێویستە و دەبێت دارایی باشی بۆتەرخان بکرێت لەلایەکەی دیکەوە دەبێت خۆ بۆ داوی ڕژێمی ئەسەد ئامادە بکرێت چونکە ئەو ڕژێمە ئەمڕۆ یان سبەی هەر دەڕوخێت.

ئەوەی کە وڵاتانی یەکیەتیی ئەورووپا لەم بارودۆخەی سوریادا دەتوانن بیکەن بەتایبەت لەسەر پرسی پێکهێنانی حووکومەتێکی کاتی ئەوەیە کە گفتوگۆی نێوان  هێزەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن خۆش بکەن، پێکهێنانی ئەو حوکوومەتە دەبێت هەڵقوڵاوی سوریا خۆی بێت شتێک نێیە لە برۆکسلەوە  دابمەزرێنرێت. بیلد دەڵێت.

هاوکات بەڕێوەبەری وەزیرانی دەرەوەی یەکیەتیی ئەورووپا کاترین ئاشتۆن جەختی لەوە کردەوە کە یەکیەتی ئەورووپا دەبێت لە فشارەکانی بۆسەر ڕژێمی ئەسەد بەردەوام بێت و ڕوون وئاشکرا داوا لە ئەسەد بکرێت دەسەڵات جێبهێڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".