Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بارودۆخی ئابووری سوید بەرەو باشی دەچێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 24 juli 2012 kl 15.04
''بانکەکانی سوید بە میلیارد قازانج دەکەن''
(4:34 min)
wenê: Luca Bruno / SCANPIX

بە پێی ڕابۆرتەکانی وەرزی دووەمی ئەمساڵی کۆمپانیاکانی سوید بارودۆخی ئابووری لە سوید بەرەو باشی دەڕوارت. ڤۆڵڤۆ لە ڕاپۆرتی وەرزی دووامی خۆیدا قازانج نیشاندەکات دەدات. هاوکات بانکە گەورەکانی سوید بە میلیارد قازانجیان کردووە بەڵام کۆمپانیاکانی خانوبەرە و میکانیکی قازانجەکانیان لە ژێرەوەی چاوەڕوانی بوو. یوسێفین یاکۆبسۆن، ڕۆژنامەوان لە بەشی پیشەسازی لە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت ئەنجامەکانی ڕاپۆرتەکە خولاسە دەکاتەوە.

یاکۆبسۆن دەڵێ دەتوانین بڵێین ئامانجەکان تێکەڵاون. لە لایانێکەوە هەر چوار لە گەورەترین بانکەکان بە پێی ڕاپۆرتەکانیان بە میلیارد قازانجیان کردووە و لە هەمان کاتدا کۆمپانیاکانی تەلەفۆنی لە وەرزی دووەمی ئەمساڵ داهاتەکانیان تا ڕادەیەکی بەرچاو کەمبۆتەوە. بۆ نموونە لە ڕاپۆرتی کۆمپانیای ئێریکسۆن دیار بوو کە وەرزی دووەم  کاتێکی سەخت بووە.

هەرچەند کە ڤۆڵڤۆ توانی قازانجێکی لە چاوەڕوانیەکان باشتر پێشکێش بکات، بەشی بورسی پشکی کۆمپانیاکە ئەمڕٶ بە 2.6 لە سەد هاتە خوار. ڤۆڵڤۆ کە قازانجەکانی وەرزی دووەمی ڕابردوو گەیشتە 6764 میلۆن چاوەڕوانی دەکرا قازانجەکە نیزیکەی 1600 میلۆن کرۆن کەمتربێت. سەرەڕای ئەو قازانجە هۆی هاتنەخواری بەشی بۆرسی پشکی ڤۆڵڤۆ کەمبوونەوەی ڕاسپاردەی ئۆتۆمبیل و لۆریەکانی بوو کە بە 19 لە سەد کامبووتەوە.

 بە پێی ڕاپۆرتێکی نائارام کۆمپانیای ئێریکسۆن قازانجی وەرزی دووەمی گەیشتە 1.8 میلیارد کرۆن، بەراورد بە ساڵی پارهەمان کەت کە قازانجی ئێریکسۆن زیاتر لە 5 میلیارد بوو. بێجگە لە قازانجی سێ مانگی ڕابردوو داهاتی ئێریکسۆن لە ساڵی پار زیاتر بوو بەڵام بە پێی یوسێفین یاکۆبسۆن دروستکردنی خەتی نوێ بۆ مۆبایل هۆکاری زێدەبوونی خەرجەکانیان بوو.

یوسێفین یاکۆبسۆن دەڵێ لە نیوە زیاتر داهاتی ئێریکسۆن بەسراوەتەوە بە دروستکردنی خەتی مۆبایل کە بەربەرەکانێی یەکجار توندە. بەڵام هەوڵەکانی ئێریکسۆن گران دەرکەوتوونە و لە ڕاپۆرتەکەیاندا دیارە. هاوکات ئێریکسۆن تەنیا نیە لە کەمبوونەوە قازانج لە ڕیزەکانی کۆمپانیای تەلەفۆنی. بەشێکی زۆر لە کۆمپانیا دەرەکییەکانیش خەرجەکانیان زیادی کردووە و قازانجەکەیان کەمبۆتەوە.

کۆمپانیای خەتی تەلەفۆنی تێلیاش یەکەیک لەوانە بوو کە قازەنجەکانی سێ مانگی ڕابردووی لە هەمان کاتی ساڵی پار کەمتر بوو. قازانجەکانی تێلیا بە 5.3 میلۆن کەم بۆوە. کۆمپانیای گەورەی خانوبەرە سکانسکا هەر وەکوو زۆر کۆمپانیای دیکە قازانجەکانی کەمبۆتەوە. قازانجەکانی سکانسکا لە سێ مانگی ڕابردوودا گەیشتە  میلۆن کرۆن. لە هەمان کات ساڵی پار قازانجی سکانسکا 5000 میلۆن کرۆن بوو. ئەوش بوو بە هۆکارێک بۆ هاتنەخواری نرخی بەشیەکانیان لە بۆرسی پشکدا. بەڵام بانکەکانی سوید قازانجەکانیان بە میلیرد زیادی کردووە. بە پێی یوسێفین یاکۆبسۆن بانکەکانی سوید لە بانکەکانی دیکەی ئەوروپا خۆیان یەکجار باش ڕاگرتووە سەرەڕای بارودۆخی نائارامی ئابووری ئەم ساڵانەی ڕابردوو.

یاکۆبسۆن دەڵێ هەموو بانکەکان قازانجەکانیان بە میلیاردبووە. لە هەڵومەرجی قەیرانی ئابووری ئەوروپا ئەوە وەکوو شتێکی سەرسورماو دێتە بەر چاو بەڵام بانکەکانی سوید توانیویانە ئابووری سود بەرز راگرن. چەندین لێزانایان دەڵێن ئاڵۆزی بازاری ئەوروپا بە نەفحی بانکەکانی سوید بووە. ئەوەش بە هۆی ئەوەی بەنکانی سوید توانیویانە بە نرخێکی هەرزانتر قەرز بدەن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".