Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید بەرگربووە لە دانانی گەمارۆی تەلەفۆنی دژ بە سوریا

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 25 juli 2012 kl 15.00
Homer Shexmos
(9:35 min)
Miljöpartiets språkrör Åsa Romson och Carl Bildt . Foto: Scanpix Montage: Sveriges Radi

ژمارەیەک لە پارتە سیاسییەکانی سوید ڕەخنە لە حوکوومەت و وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت دەگرن کە بوونەتە بەربەست لەبەردەم گەمارۆکانی یەکیەتیی ئەورووپا دژ بە سوریا و تایبەت بە کۆمپانیاکانی تەلەفۆنی ئەورووپی کە لەلایەن ڕژێمی ئەسەدەوە بۆ چاودێری هاوڵاتییان بەکار دەهێنرێت. سوید پێشتریش بەرگر بووە لەوەی کە یەکیەتیی ئەورووپا ئەو جۆرە گەمارۆیە لەسەر سوریا دابنێت. وتەبێژی پارتی ژینگە ئۆسا ڕۆمسۆن دەڵێت.

سوید بەرژەوەندی چییە لە بەرگرتن لە گەمارۆیەکی لەو جۆرە و ئەی ئەو گەمارۆیانەی دیکەی یەکیەتیی ئەورووپا لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا دژ بە سوریا ڕایانگەیاند داهاتووی ئەو وڵاتە بەرەو کوێ دەبات. ئینجا ڕۆڵی کورد لەو ناوچەیە و ئەی ڕژێمی ئەسەد کە ڕوسیا و ئێران و حیزبوڵای لەپشت بێت ئیتر یەکیەتیی ئەورووپا بۆ هێندە گەشبینن لە بەرامبەر کەوتنی ئەسەد، سیاسەزان و ڕۆژنامەوان هۆمەر شێخمووس وەڵامی زایەڵە دەداتەوە و پێشبینی ئەوەش دەکات گەورە ئەفسەرانی سوپای سوری بە کودەتایەک دەسەڵات بگرنە دەست.

 

سوید پێشتریش بەرگر بووە لەوەی کە یەکیەتیی ئەورووپا ئەو جۆرە گەمارۆیە لەسەر سوریا دابنێت وتەبێژی پارتی ژینگە ئۆسا ڕۆمسۆن دەڵێت.

-  ئێمە ئاگادارین کە رژێمی سوری کۆمپانیاکانی پەیوەندی تەلەفۆنی دژ بە ئەندامانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن بەکاردەهێنن ڕۆمسۆن دەڵێت بەڵام لەهەمووی ناخۆشتر ئەوەیە کە سوید دەورێکی باڵای بینیوە لە بەرگرتن لە بەرفراوانکردنی ئەو جۆرە گەمارۆیانەی کە یەکیەتیی ئەورووپا بە نیاز بووە بیخاتە کار.   

 زستانی ڕابوردوو بوو یەکیەتیی ئەورووپا لە ئەگەری دانانی گەمارۆ دژ بە رژێمی سوری سەبارەت بە چۆنەییەتی بەکارهێنانی کۆمپانییە تەلەفۆنییەکان لەو وڵاتە دەکۆڵییەوە. بەڵام سوید بەربەست بووە لە بەردەم دانانی ئەو جۆرە گەمارۆیە بەپێی زانیارییەکان لە دەستگەی هەواڵەکانی ڕۆیتەرەوە.

 ئێستاش کە لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا یەکیەتییەکە گەمارۆکانی لەسەر سوریا زیادکرد پرسی کۆمپانیاک تەلەفۆنییەکان لە ئاراد نەبوو، لەم کاتەدا ئەو پرسە ڕەخنەکانی دژ بە وەزیری دەرەوە کارل بیلدت توند کردۆتەوە، هاوڕای پارتی ژینگە  پارتی سێنتەریش ڕەخنە گرن.

-  ئێمە لە پارتی سێنتەر بەهیچ جۆرێک لەگەڵ ئەوەدانین کە سوید ببێتە بەرگر لەبەردەم گەمارۆکانی یەکیەتی ئەورووپا دژ بە ڕژێمی سوری، شەشتین لوندگرێن ئەندامی پەرلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی سێنتەر دەڵێت لەکاتێکدا کە مەترسی ئەوە هەیە کە ڕژێم هێڵەکانی پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ چاودێری و کۆنترکۆڵکردنی هاوڵاتییانی بەکار بهێنێت.

بەڵام لەم پرسەدا دەبێت تەرازێکی باش ڕابگیرێت واتا گەر بەنیازی گەمارۆی لەو جۆرە بن لەسەر سوریا دەبێت  وا بێت کە نەبێتە بەرگر لەبەردەم هاوڵاتییان و بەکارهێنانی تەلەفۆن بەڵام بەر بە ڕژێمەکە بگیرێت وەک خراپ کەڵکی لێوەرنەگرێت دژ بە هاوڵاتییان و ئۆپۆزسیۆن. وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت سەبارەت بەم ڕەخنانە دەڵێت گەمارۆدانان لەسەر کۆمپانیاتەلەفۆنییەکان لە بەرژەوەندی خەڵکی سوریا نییە لەکاتێکدا لەسەدا 75 ی هاوڵاتییان موبیل تەلەفۆن بەکاردەهێنن.

 سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ هیج گەرەنتریی هەیە بۆ ئەوەی کە ڕژێمی سوری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانە بۆ کۆنترۆڵکردنی هاوڵاتییان بەکار نەهێنێت بیلد دەڵێت نەخێر گەرەنتی لەو جۆرە نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".