Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دادگای قەزیەی سۆدێرتێلیێ گرانترین دادگاکردنە لە سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 25 juli 2012 kl 14.22

پڕۆسەی دادگایکردنی ئەو کەسانەی لە سۆدێرتێلیە ساڵی 2010  دوو کەسیان کوشتوە خەرجێکی زۆری تێدا چووە. پارێزەرانی بەرگری و لایەنی خاوەن قەزیە داوای 70 میلۆن کرۆن بۆ خەرجی ئەم ماوەیە دەکەن.

بە پێی پارێزەری بەرگری فرێدریک ئونگێرفێلت کاتێکی یەکجار زۆری ویستووە.

فرێدریک ئونگێرفێلت دەڵێ وەکوو پارێزگەر ناچار بوومە تەواو کاتی خۆم بۆ ئەو دادگایکردنە تەرخان بکەم. ئەوە بۆ ماوەی ساڵێکە بێجگە لەوە هیچی ترم نەکردووە.

پێکڕا 20 کەس دادگای دەکرێن کە هەموویان بەشێکن لە کۆمەڵەیێکی نایاسایی لە سۆدێرتێلیێ. دادگایکردنیان بە هۆی کوشتنی دوو کەسە لە ساڵی 2010 لە سۆدێرتێلیێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".