Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پاشخانی خوێندنی فێرخواز دەبێت بەهەند بگیرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 26 juli 2012 kl 16.23
Foto: Christine Olsson/Scanpix

ئەمڕۆ حوکوومەت بڕیار لەسەر توندکردنەوەی مەرجی خوێندنی پیشەیی  (Yrkesutbildning- Lärlingsprogram) گەوەر ساڵان دەدات بەشێوەیەک چیتر کۆمۆنەکان دەبێت گرنگی بە پاشخانی خوێندنی ئەو کەسانە بدەن کە لە ئامادەییەکاندا خوێندنی پیشەیی دەست پێ دەکەن هەروەها داوا لە دەستگەی کاروباری خوێندن دەکرێت  کە بەدواداچونێک بۆ خوێندنی پیشەیی بکرێت بە ئامانجی گرنگی پێدانی زیاتری ئەو بوارەی خوێندن.  یاریدەدەری وەزیری کاروباری خوێندن نیامکۆ سابونی دەڵێت کۆمۆنەکان دەبێت ئاگایەکی باشتریان لە پاشخانی خوێندنی ئەو گەورەساڵانە بێت.

-  زۆر بابەت هەیە کە لە قۆناغی ئامادەییدا بەزۆر بەو کەسانە دەخوێنرێت لەکاتێکدا بابەتگەلێکن کە فێرخواز زانیاریی باشی لەسەریان هەیە و پێشتر خوێندنونی، سابونی دەڵێت ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە کۆمۆنەکان لە پاشخانی زانیاری و خوێندنی ئەو فێرخوازانە ناکۆڵنەوە کە دەست بە خوێندنی پیشەیی لە ئامادەییەکاندا دەکەن. سابوونی هەروەها دەڵێت نابێت ڕێ بە هەدەردانی کاتی ئەو فێرخوازانە و پارەی باجی هاوڵاتییان بدەین.

 پاشخانی زانیاری و خوێندنی ئەو فێرخوازانەی دەست بە خوێندنی پیشەیی دەکەن جیاوازە، هەربۆیە ئەوە ئەرکی کۆمۆنەکانە کە پلانێکی تایبەت بە پاشخانی هەرکەسێک ئامادە بکات سەبارەت بە وەی کە فێرخوازەکە پێشتر چی خوێندوە و ئێستا کە خوێندنی پیشەیی دەست پێ دەکات چی پێویستە، جگە لەوە ڕێنماییان سەبارەت بە خوێندنی پیشەیی بدرێتێ. ئەمەش بەو ئامانجەی کە پێویستیان بەوە نەبێت ئەو بابەتانە بخوێننەوە کە پێش ئامادەیی  پیشەیی خوێندویانە. 

 ئەو کەسەی کە خوێندنی ئامادەیی نەخوێندبێ دیارە خوێندنی زیاتری پێویستە بەراورد بە کەسێک کە پێشتر ئامادەیی تەواو کردبێت بەڵام حەز بە خوێندنی زیاتر و جۆری دیکە دەکات. هەندێک فێرخوازیش هەن کە لە وڵاتانی دیکەوە هاتوون و خوێندنی وڵاتی خۆیان هێناوە ئەوانیش پێویستیان بە هەڵسەنگاندنەوەی بەڵگەکانیان و پەسەندکردنی پاشخانی خوێندنیان هەیە.

بەڵام زۆربەی کۆمۆنەکان بێباکن لەوەی لە پاشخانی خوێندنی فێرخواز بکۆڵنەوە بەپێی یاریدەدەری وەزیری کاروباری خوێندن نیامکۆ سابونی هەربۆیە دەستگەی کاروباری خوێندن (skolverket) ڕاسپێردراون کە هانی کۆمۆنەکان بدەن لەم بوارەدا خۆ کۆبکەنەوە.

جێی باسە کۆمۆنەکان لەهەندێک بواری خوێندندا زۆر چالاکانە لە پاشخانی خوێندنی فێرخواز دەکۆڵنەوە بۆنموونە بواری خزمەتگوزاری چاوەدێری بەڵام بۆ خوێندنی بوارەکانی دیکە گوێ پێ نادەن. هەرچەندە ئەم ئەرکە واتا لێکۆڵینەوە لە پاشخانی زانیاری و خوێندنی پێشتری هەر فێرخوازێک کە دەیەوێت خوێندنی پیشەیی لە ئامادەیی دەست پێ بکات ئەرکێکی گرانە بەڵام گرنگە و دەرئەنجامێکی باشی دەبێت بەڕای سابوونی.

گەر کۆمۆنێک پەیڕەوی لەم ڕێکارانە نەکەن ئەوا دەستگەی کاروباری خوێندن مافی ئەوەیان هەیە ئەو کۆمەکەی بۆ خوێندنی پیشەیی دراوەتە فێرگاکان لێیان بسەندرێتەوە. سابونی دەڵێت.

بەڵام من پێموایە کۆمۆنەکان دەبێت لەوە تێبگەن کە ئەوە لە بەرژەوەندی خۆیانە و پارە بەخۆڕایی سەرف ناکەن گەر کەسێک لەکاتی خۆیدا خوێندن تەواو بکات و هەر زوو بچێتە بازاڕی کار.

نیامکۆ سابونی بوو یاریدەدەری وەزیری کاروباری خوێندن سەبارەت بە بڕیاری ئەمڕۆی حوکوومەت سەبارەت بە توندکردنەوەی مەرجەکان لەسەر ئەو کۆمۆنانەی کە گوێ بە پاشخانی خوێندنی ئەو فێرخوازانە نادەن کە دەست بە خوێندنی پیشەیی لە ئامادەییەکاندا دەکەن بەشێوەیەک کە ئیتر دەبێت پلانێکی تایبەت بە هەر فێرخوازێک و پاشخانی خوێندنی هەبێت تا هەمان ئەو بابەتانە نەخۆێننەوە کە پێشتر خوێندویانە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".