Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید لە خولی ئۆلۆمپی ئەمساڵدا بە نیازی مێدالیایە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 27 juli 2012 kl 14.58
De olympiska ringarna i London. Foto: LEHTIKUVA/Timo Jaakonaho/Scanpix

ئەم  ئێوارەیە خولی یارییەکانی ئۆلومپی بۆ سێیەم جار لە لەندەن دەست پێ دەکات کۆمیتەی ئۆلۆمپی سویدیش (SOK) بە هیوای ئەوەیە سوید بەلایەنی کەمەوە شەش مێدالیا لەم خولەدا بباتەوە. سەرۆکی کۆمیتەکە ستێفان لیندباری نایەوێت ئەرکی بردنەوەی ئەو مێدالیایانە بخاتە سەرشانی کەسێکی دیاری کراو بەڵام دەڵێت گەر ئەو 135 سویدیییە نەتوانن ئەنجامی باشتر لە ئۆلۆمپی پێشتری پێکین بهێننەوە نائومێد دەبم.

-   دەمانەوێت بارودۆخەکە بگۆڕین تا ئێستا و ماوەی چەند ساڵێکە نەمانتوانیوە کەسانی لێهاتوو کارامە بهێننینە مەیدان  لیندباری دەڵێت ئەمەش مانای ئەوەیە کە توانای کێبەڕکێمان نابێت ئێستا لەهەوڵی ئەوەداین کە ئەو بارە بە تەرخانکردنی دارایی زیاتر بگۆڕین و کەسانێکی زیاتر بهێنینە مەیدان بەڵام هەلبەتە چەند ساڵیک دەبات تا لەو بوارەدا جێ دەستمان دیار دەبێت.

لیندباری بەردەوامە و دەڵێت گەر شەش مێدالێا نەبەینەوە ناگەینە ئەو ئامانجە واتا ئامانجی هێنناوەی سوید بۆ مەیدانی سەرکەوتن.

 سەبارەت بەوەی کە چاوەڕوانییەکان لەسەر کام یاریزانە بۆ بردنەوەی ئەو شەش مێدالیایە، لیندباری دەڵێت نزیکەی بیست کەسێکی بەتوانا هەن لەو تیمە سویدییەی لە ئۆلۆمپی لەندەن بەشدار دەبن و پێم وایە هەندێکیان دەتونن ئەو مێدالێایانە بهێننەوە.

بەڵام بەگشتی ئامانجەکانمان لەوە زۆرترن و بەو هیوایەین لە ماوەی هاوین و یارییەکانی زستاندا 20 مێدالیا ببەینەوە.

بۆ بردنەوەی ئەو بیست مێدالیای سەرکەوتنە چاوەڕوان دەکەین تا ساڵی 2020 ئەو خەونانەمان هاتبێتە دی لیندباری دەڵێت.

کۆمیتەی ئۆلۆمپی سویدی بڕیاریان داوە کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی خولی ئۆلۆمپی لەندەن یاریزانی سوارچاکی رۆلف یۆران بێنگتسۆن سەرۆکایەتی تیمی وەرزشوانانی سویدی بکات و شەرفەی ئەوەی پێ بەخشراوە ئاڵای سوید بەدەستەوە بگرێت.

جێی باسە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەمجارەی خولی ئۆلۆمپی ئەمساڵ ئەوەیە کە بۆ یەکەم جارە یاری بۆکسێنی ژنان ئەنجام دەدرێت و بۆ یەکەم جارە سوید بە یاریزان ئاننا لاورێل بەشدار دەبێت. لاورێل دەڵێت خۆشحاڵم و باشیش خۆم ئامادە کردووە.

بەو شێوەیە و بەپێ ڕێکخەرانی پرسی یەکسانی یاریزاننای ژن و پیاو لە خولی ئەمساڵدا لەبەرزترین ئاستیدایە. ئاخر بۆ یەکەمجارە هەموو وڵاتانی بەشدار یاریزانی ژن دەنێرنە ئەم خولە تەنانەت وڵاتانی وەک قەتەرو برونای هەروەها سعودییە کە لە دوا چرکەکاندا ڕایگەیاند کە لە تیمی سعودیدا دوو ژنە یاریزانیش بەشدار دەبن بەڵام ئەو دوو ژنە دانیشتووی سعودییە نین.

بەڵام هەرچەندە پرسی یەکسانی لە بواری وەرزشدا بەهەند  دەگیرێت بەڵام  لە ئۆلۆمپییەکان و یارییەکانی ئاستی باڵادا و لە سیودیشدا پرسی یەکسانی  زۆری ماوە و کەموکورتییەکان هێشتا زۆرن بەڕای هێلێنا تولڤهێد مێژووناس کە لە ڕۆژنامەی ئەمڕۆی (Dagens Nyheter) نوسیوویەتی بۆ نموونە ئەو پلانانەی بۆ هێنانەدی یەکسانی و خۆشکردنی بوار بۆ ژنەیاریزانەکان دادەنرێن پشتگوێ دەخرێن جگە لەوە ژنان لە دەستەکانی بڕیارداندا نین و دەسترێژیکردنی جنسی و پرسی لەو جۆرە کە دژ بە ژنان لە بواری وەرزشدا ئەنجام دەدرێن هێشتا بەهەند نەگیراوە.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".