Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەستگەیەک حەوت ملیۆن کرۆنی بۆ میوانداری سەرف کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 30 juli 2012 kl 11.52
Christina Lugnet på Tillväxtverket. Foto: Ingvar Karmhed/Scanpix

دەستگەی گەشەپێدان (Tillväxtverket) حەوت ملیۆن و نیو کرۆنی لەماوەی ساڵ ونیوێکدا لە پارەی باجی هاوڵاتییان بۆ سیمینار و چالاکی ناوخۆی دەستگەکە خەرج کردووە. بۆ نموونە بەو پارەیە سیمینار وکۆڕ لەکۆشک و باڵەخانەی ئاغایانەی کۆن ئەنجامدراون و کارمەندان داوەتی سپا و وەرزشی زستانەی خلیسکێنەی سەر بەفر (skidåkning) کراون.

-  کە سەیری ئەو زانیارییانە دەکەم توشی شۆک دەبم، بەرپرسی گشتی دەستگەی گەشەپێدان کریستیان لونگێت دەڵێت هەر بۆیە یەکڕاست بڕیارم داوە بە بەرنامەکانی دەستگەکەدا بچمەوە، پیشتریش ڕامگەیاندووە کە هەرچی چالاکی و کۆرشی فێرکاریی دەستگەکەیە لەمەودوا دەبێت پێش جێبەجێکردنیان بۆ پێداچوونەوە بگەنە دەستی من.

لە کۆتایی مانگی ماییدا دەستگەی گەشەپیدان ڕۆژی تایبەت بە کارمەندانیان لە هۆتێل (Grand) لە ستۆکهۆلم سازداوە، تەنها بۆ ئێوارە خوانێکی ئەو ڕۆژە زیاد لە 428 هەزار کرۆن خەرج کراوە، واتە نانخواردنی هەر کارمەندێک 1500 کرۆنی تێچووە، ئەمە بە پێچەوانەی ڕیساکانی تایبەت بەو دەستگەیە خۆیەتی کە تێیدا هاتووە هەر کارمەندێک نابێت لە 600 کرۆن زیاتری لەو بۆنانەدا بۆ سەرف بکرێت. بەرپرسی گشتی دەستگەی گەشەپیدان دەڵێت بەڵێ ئاگام لەو ڕێسایانە هەیە و دروستە.

-   ئەو ڕیسایە هەموو کارمەندان دەگرێتەوە جا گەر لادانێک هەبێت لەو بنەمایانە بێ شک دەبێت لیپێچینەوەی لێبکرێت. بەڵام ئێستا ناتوانم لێدوان لەسەر ئەو زانیارییە نوێیانە بدەم گەر بەهەموو بەرنامەکاندا نەچووبمەوە.

 سەرجەم بۆ ئەو ڕۆژە کۆنفرانس و داوەتەی کارمەندان زیاد لە ملیۆنێک کرۆن خەرج کراوە. هەر ئەو دەستگەیە ساڵی ڕابوردوو بۆ هاوشێوەی ئەو چالاکییانە هەموو هۆڵی سێرکی لە ستۆکهۆلم بە کرێ گرتووە و تەنها ئێوارە خوانی ئەو جارەشیان نزیکەی 200 هەزار کرۆنی تێچووە. ئەمەشیان هەر بە پێچەوانەی ڕێساکانی دەستگەکە خۆیەوە کە دەڵێت تەنها لەکاتێکدا ئێوارە خوانی گران ڕێ پێدراوە گەر میوانی دەرەوەی وڵات ئامادەی ئەو کۆڕو میواندارییانە بن.

 جێی باسە دەستگەی گەشەپێدان نزیکەی 300 کارمەندی هەیە و لە نۆ ناوچە لە سویددا نوسینگەیان هەیە، کاری ئەم دەستگەیە بریتییە لە دابەشکردنی ئەو کۆمەکەی کە یەکیەتیی ئەورووپا بۆ وڵاتانی ئەندامی تەرخان کردووە و ئەو پارەیە بەو ئامانجەیە کە بۆ گەشەپیدان و هاندانی دامەزراندنی کۆمپانیا و کاری نوێ بەکار بهێنرێت.

چالاکییەکی دووبارە بۆوە لەم دەستگەیەدا سازدانی کۆبوونەوەی ئەندامانە کە لەماوەی ساڵەکەدا چەند جارێک دەبەسرێت و بەرپرسانی چالاکی ئەو دەستگە هۆتێل و کۆشکی گران بۆ سازدانی سیمینار و کۆبونەوەکانیان بەکرێ دەگرن. هەر لە مانگی مارشی ئەمساڵدا 27 بەرپرسی ئەو دەستگەیە 150 هەزار کرۆنیان بۆ چالاکییەکی لەو جۆرە خەرج کردووە.

ئەمەی لە دەستگەی گەشەپێدان دەرکەتووە لە ماوەی هاوینی ڕابوردوودا لە شەش لە کۆمپانیاکانی  پاشەکەوتکردنی پارەی خانەنشینیی  ناسراو بە (AP fonden)   دەرکەوت. کارمەندانی ئەو فۆندانە وەک کارمەندی ئاسایی دەستگە فەرمییەکانی دیکەی حوکوومەت نەدەژیان ئەوان جگە لە کات بەسەربردن لە هۆتێلی گران بەها ئوتومبێلی کاریان خرابووە بەردەست و داوەتی خەرجی پزیشکی دەکران تەنانەت لەسەر حسابی دەستەگەکە ماڵەکانیشیان بۆ پاک دەکرایەوە.

جا ئەوەی لەم دوو دەستگەیە و چەندین دەستگەی تر ڕوویداوە و بەپێی ڕۆژنامەی داگەنسنیهێتەر هێشتا نەکەوتوونەتە بەرباس ئەوەیە کە ئەو جۆرە خەرجییانە دەبێت باجی لێ بدرێت گەر نا لێپێچینەوەی یاسایی بەدواوەیە.  بەپێی یاسا هەر ژەمە خواردنێکی لەو جۆرە بۆنانەدا دەبێت نزیکەی 90 کرۆن باجی لێبدرێت ئەمە جگە لەوەی کە خاوەنکار دەبێت مزی خاوەنکارانەی لێ بدات. کرستینا لونگێت بەرپرسی دەستگەی گەشەپێدان دەڵێت کە ئاگای لەو ڕێسایانەی دەستگەی باج نییە و باجی لەو جۆرەی نەداوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".