Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێکخراوی دژەموسوڵمان پراید دەکەنە سەکۆی پەیامەکانیان

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 31 juli 2012 kl 14.45

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی فیستیڤاڵی ساڵانەی پراید لە ستۆکهۆلم بە چەندین چالاکی دەست پێ دەکات و ڕۆژی شەممە بە ڕێپێوانێکی بەرفراوان بەناو شاردا کۆتایی دێت بەڵام ڕێک لەو ڕۆژەدا واتا شەممە ڕێکخراوی دژە موسوڵمانان (English Defence League- EDL) کۆبونەوەیەکی جیهانی لەگەڵ بزووتنەوەی (Counter Jihad) لە ستۆکهۆلم ساز دەدات.  ئامانج لەم کۆبونەوەیە لەو ڕێکەوتەدا چییە؟ ڕێکەوتە یاخود هێزی دژەئیسلام دەیانەوێت دەنگی نەیارانی ئیسلام لە فیستیڤاڵی پرایدا لە خۆیان کۆبکەنەوە؟

-  خۆیان دەڵێن ئەمە ڕێکەوتە بەڵام من پێم وایە قسەکانی ئێلیکساندەر بێنگتسۆنی ڕۆژنامەوان لە گۆڤاری ئێکسپۆ ئەوەیان دەوێت کە ئێمە لەوم کەناڵەوە لە قازانجی ئەوان دەیکەین واتا دەیانەوێت خۆیان بەخەڵکی بناسێن.

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی فیستیڤاڵی ساڵانەی پراید لە ستۆکهۆلم بە چەندین چالاکی دەست پێ دەکات و ڕۆژی شەممە بە ڕێپێوانێکی بەرفراوان بەناو شاردا کۆتایی دێت بەڵام ڕێک لەو ڕۆژەدا واتا شەممە ڕێکخراوی دژە موسوڵمانان (English Defence League- EDL) کۆبونەوەیەکی جیهانی بۆ بزووتنەوەی (Counter Jihad) لە ستۆکهۆلم ساز دەدات.  پرسیاری ئەوە هاتۆتە پێش کە ئامانج لەم کۆبونەوەیە لەو ڕێکەوتەدا چییە؟ ڕێکەوتە یاخود هێزی دژەئیسلام دەیانەوێت دەنگی نەیارانی ئیسلام لە فیستیڤاڵی پرایدا لە خۆیان کۆبکەنەوە؟ بێنگتسۆن دەڵێت وەک ئەو بزوتنەوەیە خۆیان ئاماژەی پێ دەدەن ئامانج یەکخستنی بزووتنەوەی دژەئیسلام و دژەجیهادە، ئەمەی لە ستۆکهۆلیش ئەنجامی دەدەن گەورەترین کۆبونەوەی ئەو بزووتنەوەیەیە.

ڕێکخراوی (English Defence League- EDL) کێن؟

 ئێ دێ ئێل بزوتنەوەیەی خۆڕسکە لە ئینگلتەرا سەریهەڵداوە و پەیامەکانیان زۆر ڕادیکاڵانە و چالاکی زۆر توندوتیژیان دژ بە ئیسلام ئەنجام داوە و زۆر ڕاشکاوانە لەو ناوچانەدا خۆپیشاندانی ناڕەزایییان دژ بە ئیسلام سازداوە کە خەڵکی موسوڵمان چڕنشینە تێیدا. لە پەیامەکانیان ئەوەیە کە ئەرووپا و ڕۆژئاوا دەبێت دژ بە شەپۆلی ئیسلام و یاسای شەریعە کە وەختە ئەورووپا بتەنێت بوەستێتەوە ، پێیان وایە ئەمە جەنگێکە موسوڵمانان لە ڕۆژهەڵاتەوە دژ بە ڕۆژئاوا دەستیان پێ کردووە، هەرکەسێکیش موسوڵمان بێت یاخود پاشخانی لەو وڵاتانی ئیسلامییەوەبێت بەشێکە لەو جەنگە. بەڕای بێنگتسۆنی رٶژنامەوان.

 ئەم ڕێکخراوە لقێکی سویدیان هەیە بە ناوی (Swedish defence league) بەڵام بەڕای ئێلیکساندەر بێنگتسۆن ڕۆژنامەوان لە گۆڤاری ئێکسپۆ ئەمانەی سوید گورپێکی بچوکن و ناکرێت ناوی بزووتنەوەیان لێ بنرێت.

پرسیار ئەوەیە کە ئاخۆ بزوتنەوەی دژە ئیسلام بە چ شێوەیەک دەیانەوێت فیستیڤاڵی پراید بۆ پەیامەکانی خۆیان بەکار بهێنن و چۆن کاری بۆ دەکەن؟

-    بۆ گەیشتن بەو ئامانجە واتا ئامانجی بردنەوەی دەنگی دژەئیسلام گروپە دەنگجیاوازەکان دژ بەیەک دەوەستێنرێن، لە حاڵی حازردا ئەمە بنەمای کاری گروپە توندڕەوەکانە بۆ نموونە ئەم بزووتنەوەیە ئاماژە بە نالێبوردەیی لە نێو دونیای ئیسلامدا دەدەن و بەو شێوەیە گشتگیرانە هەموو موسوڵمانانی جیهان بەو شێوەیە وێنا دەکەن. بۆ نموونە لە ئێستادا ئسلام وەک دژی ئەو کەسانە وێنا دەکەن کە هێترۆسێکسوێل نین واتا هۆمۆ، بی و ترانسسێکسوێل. لەکاتی تردا ئیسلام وەک دژە سامی نیشان دەدەن و بەو شێوەیە دەیانەوێت دەنگی نەیارانی ئیسلام لە خۆیان کۆبکەنەوە و دژ بە ئیسلام. بێنگتسۆن دەڵێت لە گوتاری سیاسی ئەو گروپانەدا پەیامە ڕقاوییەکان دژ بەیەک بەکاردەهێنرێن.

 بەڵام ئەوەی کە ئەم بزووتنەوەی دژە ئیسلامە ناتوانن لە سوییدا بی پێکن کۆکردنەوەی دەنگی کەسانی نا هێتروسێکسوێلن کەسانی هۆمۆ، بی و ترانسسێکسوێل هەروەها ئەو کەسانەی کە بە کوێر (queer) ناسراون واتا ئینسان وەک کائینێکی کۆمەڵایەتی دەبینن نەک ڕەگەزی ژن و پیاو. بەڕای بێنگتسۆن ئەم گرووپەی کۆمەڵگە زۆر بە ئاگان لە کارو پەیامی ڕەگەزپەرستان و لە میjووی سویددا ئەم گروپە بە دژەڕاسیزم ناسراون.

 بەڵام ئەوەشمان بیر نەچێت کە لەنێو خودی ئەم گروپەشدا واتا هۆ بێ تێ کیو کەسانی ڕەگەز پەرست و کۆنەپەرست هەن بەڕای ئاننا ماریا سیۆدەرباری ڕۆژنامەوان.

سیۆدەرباری دەڵێت گروپی هۆ بێتێ کیو وەک پارتێکی سیاسی هاودەنگ و هاوبەرنامە نییە بەڵکە ئەندامانی کەسانێکن پاشخانی سیاسی و کۆمەڵایەتییان جیاوازە و هەرکەسە و تێڕوانینی تایبەتی خۆی بۆ پرسی سێکسوالیتێت و ڕەگەز پەیوەند بە پرسی رایسم هەیە.

بەڵام ئەوەی کە چۆن بەر لەوە بگیرێت کە ئەم گروپە نەهێڵن کەسانی ڕەگەزپەرست بەبیانووی ئەوەی کە بۆ نموونە ئیسلام و موسوڵمانان دژ بەم گرووپەن ئەمان بۆ پەیامی ڕاسیستانەی خۆیان بەکاربهێنن سیۆدەرباری دەڵێت ئەو ئەرکە دەکەوێتە سەرشانی ئەو گرووپە کە پرسی مەترسیداری بزووتنەوە راسیستەکانی وەک (Counter jihad)  بە زیندووی بهێڵنەوە، بۆ نموونە لە فیستیڤاڵی پرایدی ئەمساڵدا دژ بە کۆبونەوەی ئەو بزووتنەوەیە هەر لە ستۆکهۆلم ڕێکخراوی (RFSL) تایبەت بە پرسی کەسانی هۆ بێ تێ کیو هەروەها گۆڤاری ئێکسپۆ سیمینار و چالاکی بەرامبەر بەو گروپە دژەئیسلامە ساز دەدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".