Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

١٤ لاو بوون بە قوربانی ماددەی بێهۆشکاری 5-ی.ت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 31 juli 2012 kl 14.48
پەیداکردنی ماددەی بێهۆشکار ئاسانە
(4:58 min)

لارش هانسۆن دەڵێ زانیاری سەبارەت بە ماددەی نوێ کە هێشتا بە پێی یاسا ئازادن گرینگە و خەڵک دەبێ ئاگادربن کە ئەو ماددانە ژەهراوینە. لە چەند مانگی ڕابردوودا ماددەی بێهۆشکار بە ناوی 5-ی.ت کە ماددەیەکی نوێیە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە دەفرۆشرێ بووە بە هۆی مەرگی ١٤ لاو. ناوەندی دەستگای گومرگ Tullverket ڕایگەیاندووە کە ژمارەی کڕینی ماددەی 5-ی.ت زیاتر بووە. بە پێی لارش هانسۆن پسبۆری ماددەی بێهۆشکار لە ناوەندی دەستگای گومرگ بەردەوام ماددەی نوێ پەیدا دەبێت.

هانسۆن دەڵێ ئێمە لەگەڵ چەندین دەستگای حوکمەتی و هەروەها لەگەڵ دەستگای دەرەکەیش هاوکاری دەکەین بۆ زانیاری وەرگرتن سەبارەت بە ماددەی نوێ کە پەیدا دەبن. بەڵام بەردەوام ماددەی نوێ دەردەکەون و ئێمەش بە پێی توانا کار دەکەین.

کارتێکردنەکانی ماددەی 5-it سەرلێشێوان، پەرێشانی و گەورەبوونەوەی سۆمای چاو و لە ئاکامدا مەرگە. سەرەڕای ئەو کارتێکردنانە ئەو ماددەیە زۆر بە ئاسانی لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە پەیدا دەکرێت و بەتایبەتی کوڕانی لاو دەیکڕن. لە مانگی ئاپریلەوە ناوەندی پزشکی دادوەریی ١٤ نەشتەرگەری باش مەرگ کردووە کە لە بەدەنی هەموویاندا ماددەی 5-ی.ت دۆزیوەتەوە. دوو لەوانە تەنانەت ماددەی 5-itیان بەکار هێنابوو و ئەوانەیتر ماددەی 5-ی.ت لەگەڵ ماددەی بێهۆشکاری دیکە تێکەڵاو کردبوو. کەواتە ماددەی 5-ی.ت هۆکاری سەرەکی و لەگەڵ ماددەی دیکە هۆکاری مەرگی ئەو ١٤ لاوە بووە. مارتین، کە ناخوازێ ناوی خۆی ئاشکرا بکات، یەکێک لەو لاوانەیە کە ماددەی 5-ی.ت بەکار هێناوە و لە مەرگ نیزیک بووە.

مارتین دەڵی هەستم نەدەکرد کاریگەریەکی هەبێت و دانەیەکی ترم خوارد و دووای ئەوە هیچم نایەتە بیر. بەڵام وادیارە دووایی هەموو ماددەکەم خواردووە و کەوتم. دوای چەند ماوەیەک دایکم کە ئەو کات لەگەڵی دەژیام منی لە ژۆرەکەی خۆم دیتەوە و شین هەڵگەڕابووم. ناچار بردمی بۆ ئۆرژانس.

بە دووای مەرگی ١٣ لاو لە لایەن ئینستیتۆی تەندرووستی گەلیی پێشنیازێکی ڕەسمی نێردراوە بۆ حوکمەت کە ئەو ماددەنەی نوێ، بەتایبەتی ماددەی 5-ی.ت بە پێی یاسا قەدەخە بکرێن. تاکوو یاسای نوێ دێتە جێ ناوەندی دەستگای گومرگ مۆڵەتی پێدراوە دەست بەسەر  ماددەی نوێ بگرێت.

هەروەها ئولسۆن دەڵێ ئەگەر ماددەیەک ببینین و لێی بە شک بین دەتووانین دەستی بەسەردا بگرین و تێکی بدەین. ئەو کەسانەی کڕیویانە وەدەستیان ناکەوێت ئەوەش تەنانەت بۆ تەندروستی خۆیانە. هەر بۆیەش لەگەڵ ئینستیتۆی تەندروستی گەلی هاوکاری دەکەین.

 بەڵام بە هۆی ئەوەی پاکەتێکی یەکجار زۆر دێت بۆ ناوەندی دەستگای گومرگ هەمیشە دۆزینەوەی ئەو ماددانە ئاسان نیە. بە هۆی ژمارەیەکی زۆر لەو ماڵپەڕانەی کە ئەو ماددانە دەفرۆشن لە سەر ئینتەرنێت کرینیان زۆر ئاسانا. بە پێی مارتین کارێکی زۆری ناوێت.

مارتین دەڵێ زۆر ئاسانە کە بچیت بۆ سەر ئینتەرنێت چەند زانیاریەک وەکوو ئادرێس دەنووسیت و پارە دەدەیت و دووای سێ تا چووار ڕۆژ پاکەتەکە لە ڕێگای پۆستەوە دەتوانی وەربگریت. لە وە زەحمەتر نیە چوونکە بە پێی یاسا ئەو ماددانە قەدەخە نین.

بە هۆی نەبوونی زانیاری سەبارەت بە ماددەی نوێ وەکوو 5-ی.ت زۆربەی ئەو لاوانەی بەکاری دەهێنن تووشی زێدەژەمی ئەو ماددانە دەبن و لە ئاکامدا دەتووانن تووشێ مەرگ ببن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".