Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێگەکانی هاتووچۆی گشتی تا دێت گرانتر دەبێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 1 augusti 2012 kl 11.55
foto: Scanpix

کرێی ڕێگەکانی هاتووچۆی گشتی وەک شەمەندەفەر لە پارێزگاکاندا تا دێت گرانتر دەبێت بۆ نموونە نرخی  کارتی مانگانەی هاتووچۆ بە نزیکەی لەسەدا 40  لەماوەی دەساڵی ڕابوردوودا زیادی کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە هاوڵاتییان بۆ پاراستنی ژینگە هان دەدرێن لەبری ئوتومبێلی کەسی هاتووچۆی گشتی بەکار بهێنن. دەستگەی سروشتپارێزی ڕەخنە لەم بارە دەگرن و دەڵێن گرانی نرخی هاتوچۆی گشتی هۆکارێکی پیسبوونی ژینگەیە.  

-   ئێمە لەبەردەم گۆڕانکاریی گەورە و چاوەڕواننەکراو داین، دەبێت چی زووترە بەکارهێنانی ئوتومبێل کەم بکەینەوە تا دەرچە ژێنگەشیوێنەکان کەم ببنەوە. سڤانتێ ئاکسلسۆن بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵەی سروشتپارێزی دەڵێت بۆ ئەوەی بەرگەی ئەو گۆڕانکارییە بەرفراوانانەی کەشوهەوا بگرین دەبێت گرنگی زیاتر بە ڕێگەکانی هاتووچۆی وەک پاسکیل و ڕێگەی هاتووچۆی گشتی وەک شەمەندەفەر بدرێت. ئەمەی کە لەئارادایە واتا بەرزبوونەوەی کرێی هاتووچۆی گشتی دژ بەو پلانانەیە کە خۆمان بۆ پاراستنی ژینگە لەسەری پێک هاتووین.

 کرێی ڕێگەکانی هاتووچۆی گشتی وەک شەمەندەفەر لە پارێزگاکاندا تا دێت گرانتر دەبێت بۆ نموونە نرخی  کارتی مانگانەی هاتووچۆ بە نزیکەی لەسەدا 40  لەماوەی دە ساڵی ڕابوردوودا زیادی کردووە، ئەمە لەکاتێکدایە هاوڵاتییان بۆ پاراستنی ژینگە هان دەدرێن لەبری ئوتومبێلی کەسی هاتووچۆی گشتی بەکار بهێنن. دەستگەی سروشتپارێزی ڕەخنە لەم بارە دەگرن و دەڵێن گرانی نرخی هاتوچۆی گشتی هۆکارێکی پیسبوونی ژینگەیە.

 بەرزکردنەوەی کرێی هاتووچۆی گشتی هاوتەریب لەگەڵ هەڵاوسانی بازاڕدا ناڕوات. بەشی هەواڵەکانی ئێکۆت بەدواداچوونی لەسەر ئەم پرسە کردووە و پەیوەندی لەگەڵ 21 پارێزگا و هەرێمی سویددا گرتووە لە هەموو پارێزگاکاندا کرێی هاتووچۆی گشتی زیادی کردووە. بۆ هاوڵاتییەکی وەک لیندا بەردەوام بەرزبوونەوەی نرخی کارتی مانگانە بەتایبەت بۆ کەسێک کە منداڵدارە بارەکە قورستر دەکات و گەر وانەبوا ئەکرا ئەو پارەزۆرەی دەیدەنە کارتی هاتووچۆ دەکرا لایەکی تری بژیوی پێ ڕێک بخرایە. 

 نرخی کارت یاخود بلیتی هاتووچۆوش لە سویدا وەک یەک نییە و بۆ نموونە گرانترین بلیت لە هەرێمی نۆربۆتتەنە لەوێ بۆ ئەوەی بتوانی لەهەموو هەرێمەکەیا هاتووچۆ بکەیت نرخی کارتی مانگانە 2354 کرۆنە. پێش دە ساڵ ئەو نرخە 900 کرۆنی کەمتر بوو. بەڵام دەستگەی هاتووچۆی هەرێمی نۆربۆتتەن دەڵێن ئەو جۆرە بلییەتە، کارتە زۆر داوای لەسەر نییە چونکە هەرێمەکە گەورەیە و خەڵکی هاتوچۆی دوور ناکەن.

بەڵام ئەوە گرانی کارتی مانگانە نییە کە هاوڵاتییان وا لێدەکات ئوتومبێلی کەسی بەکار بهێنن بەڵکە گەر ئەڵتەرناتڤی باش هەبوا واتا بلیتی جۆراوجۆر هەبووا بۆ هاتووچۆ خەڵکی باشتریان بەکاردەهێنا. هەربۆیە ئارنێ ئەندەرشۆن بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی نۆربۆتەن دەڵێت نیازمانە کار بۆ ئەوە بکەین کە لەبری کارتێک کە هاتوچۆی هەموو هەرێمەکەی پێ بکرێت جۆری تر لە بلییەت دابهێنین.

ئەوەی کە کۆمپانیاکانی هاتووچۆ دەڵێن گرانکردنی نرخی بلیەت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری هاتووچۆیە بەلای لێکۆڵەوەری دەوڵەتی لە پرسی ڕێگاوبان یان ئێریک نیلسۆن وا نییە و دەڵێت بەگشتی ناتوانین بڵێین کە هاتووچۆی گشتی باشتر بووە.  بەڵام خارلۆت شەلتز لە دەستگەی هاتووچۆی سویدییەوە دەڵێت بەڵێ لەماوەی ئەو دەساڵەی کە نرخی بلیتی تێدا بەرز بۆتەوە خزمەتگوزارییەکانیش باشتر بوون بۆ نموونە نۆبەی ڕۆشتنی پاس و شەمەندەفەر زیاتر بووە و ئامێرەکانی هاتووچۆش لەگەڵ پێداویستی کەسانی سستئەندام گونجێنراوە.

 بەڵام بۆ ئەوەی بتوانین لە هاوکێشەی بەرزبوونەوی نرخ بەرامبەر بە خزمەتگوزاری باشتر ئاگادار بین بەڕای لێکۆڵەوەر  نیلسۆن دەبێت سیستێمێکی وەک ئەوەی لە بواری تەندروستی و فێرگادا هەبێت کە بەردەوام چاودێری و بەدواداچوون بۆ گۆڕانکاری و خزمەتگوزارییەکان هەیە تا بزانین لە بەرامبەر ئەو نرخە زۆرەی دەیدەین چی وەردەگرین.

جێی ئاماژەیە کە بودجەی خزمەتگوزاری هاتووچۆی گشتی نیوەی پارەی باجە و نیوەکەی تری لە پارەی فرۆشتنی بلییەتی هاتوچۆوە کە هاوڵاتییان دەیکڕن دابین دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".