Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پرۆسەی پەناخوازیی کەسانی هۆ بێ تێ ڕەخنەی لێگیراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 2 augusti 2012 kl 14.28
مافی کەسانی هۆ بێ تێ
(6:59 min)
Foto:scanpix

کاتێک کەسانی هۆمۆ، بی، ترانسسێکسوێل داوای پەنابەری لە سوید دەکەن دادگاکانی کۆچ سەنگێکی زۆر دەخەنە سەر ئەگەری ئەوەی ئاخۆ کەسەکە بە ئاشکرا یاخود پێناسەی جنسیی خۆی شاردۆتەوە، گەر لە وڵاتی خۆیان و ماوەی مانەوەیان لە سوید باری جنسییان شاردبێتەوە مەترسی ناردنەوەیان زۆرترە لەو کەسانەی بە ئاشکرا باسیان لە باری جنسیان نەکردووە. ئەم جۆرە مامەڵەیە لەگەڵ دۆزی کەسانی پەناخواز لە هۆ بێ تێ ڕەخنەی ناوەتەوە، جگە لە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (RFSL) ئەندامی پەرلەمانی سوید لەسەر لیستی چەپ ئامینە کاکە باوە داوای گۆڕانکاری لە ڕێساکانی کۆچدا دەکەن.

دیلسا هاوسەری ئاوازە کە نێردراوەتەوە بۆ کوردستان و باس لە ترسی ناردنەوە و هەڕەشەی کەسوکاری دەکات لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی تەلەفزیۆنی 4 لەسەرەتای ئەم هەفتەیەدا سازدراوە. ئێستا دیلسا بۆ مافی مانەوە هەوڵ دەدات، هەردووکیان لە کوردستانەوە وەک دوو کەسی هۆمۆسێکسویڵ پەنایان هێناوەتە بەر سوید و ماوەی پێنج ساڵ پێکەوە لە سوید ژیاون تا لە مانگی فێبرواری ڕابوردوو ئاواز دیپۆرت کراوەتەوە. بۆ پشتگیری لە داواکانیان ئەندام پەرلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی چەپ و چالاکوان ئامینە کاکەباوە  هەڵمەتی پشتگیری بۆ سازداون و باس لە کێشەکەیان دەکات.

هاوشێوەی دیلساو ئاواز، کەریم سامپیایە کە جاری دووەم داوای مانەوەی لە سویددا ڕەتکرایەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە بەڵام هاوڕێیەکی فریای کەوتووە، ئێستا بیستوشەش ساڵە و سەردەمی مناڵی لە شەقامەکانی ئوگەندا بێ دایک و باو بەسەر بردووە. ئەوکاتەی سیانزە ساڵ بوو پێ زانی کە زیاتر مەیلی بەلای پیاودا هەیە و یەکەم هاوڕێی هۆمۆسێکسوێلی وەک خۆی دۆزییەوە، بەڵام پاشان کە پێزانران ناچار لە ژێر فشاری ڕاوەدوونانی خەڵکی و پۆلیسدا وڵاتیان جێهێشت. لە ئوگەندا هۆمۆسێکسوالیتی قەدەغەیە و هەرچی چالاکییەک بۆ مافی ئەوان ساز بدرێت لەلایەن پۆلیسەوە بە تاوان دەژمێردرێت ساڵی پار کەسێکی چالاک لەسەر پرسی کەسانی هۆ بێ تێ کوژرا. کەریمیش لەسەر ئەوەی هۆمۆیە لێیدراوە و پێی وتراوە کە تۆ کلتوری ئێمە پێش دەکەیت.

ئانو گریۆنداڵ وتارێکی بۆ ڕێکخراوی مافەکانی کەسانی هۆ بێتێ RFSL  لەسەر پرۆسەی پەناخوازی و کەسانی هۆ بێ تێ نوسیوە و تیا ئاماژە بەوە دەکات دەستگە و دادگای کۆچ کاتێک دەیانەوێت بڕیار لەسەر دۆزی ئەو کەسانە بدەن کە داوای پەنابەری لە سوید دەکەن لەوە دەکۆڵنەوە کە ئاخۆ ئەو کەسە لە وڵاتی خۆی و لە سوید تاچ ڕادەیەک بەئاشکرا باری جنسیی خۆی باس کردەوە و پێزانراوە یاخود بە پەنهانی و خەڵکی پێی نەزانیوە کە هێترۆسێکسوێل نییە.

 ئەگەر کەسێک باری جنسی خۆی شاردبێتەوە و پێنەزانرابێت مۆڵەتی مانەوەی لە سویدا نادرێتێ و دەنێردرێتەوە بەو پاساوەی کە مەترسی لەسەر ژیانی نییە و دەتوانێت لە شاردنەوەی باری جنسی خۆی بەردەوام بێت. ئەمە لەکاتێکدایە کە بۆ نمونە لە گامبیا هۆمۆسێکسوالیتی تاوانە و تەنانەت سەرۆکی وڵاتەکە هاوڵاتییانی ڕاگەیاندووە کەپەیوەندی هاوجنسان قەدەغەیە و دەبێت لە وڵآت وەدەرنرێن گەر نا سەرببڕێن، گریۆنداڵ دەڵێت.

 چارەسەر ئەوەیە کە بڕیارێکی ڕێنیشاندەر لە دادگای باڵای کۆچەوە دەربچێت کە دەستگە و دادگاکانی کۆچ لەکاتی بڕیاردان لەسەر دۆزی کەسانی هۆمۆ، بی، ترانسسێکسوێل پەیڕەوی لێ بکەن چونکە لە حاڵی حازردا ڕێکار و ڕیساکانی کۆچ جۆراوجۆرن و هەر دۆزە و بەجۆرێک بڕیاری لەسەر دەدرێت. بەڕای گریۆنداڵ.

داگ ستێگێلاند دادوەر لە دادگای کۆچەوە لە شاری یۆتۆبۆری سەبارەت بە داهێنانی ڕێسایەکی ڕێنیشاندەرانە دەڵێت ئاسان نییە بڕیارێکی گشتگیر لەسەر پرسی پەنابەری ئەو کەسانە دابهێنرێت هەروەک چۆن لەحاڵەتی پرسی پاشخانی ئاینی پەناخوادا بڕیاردان ئاسان نییە. ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە دەستگە و دادگای کۆچ هیچ سەرچاوەیەکی زانیارییان لەبەردەستدا نییە جگە لە لێدوانەکانی کەسی پەناخواز خۆی. بنەماکانی بڕیاردان لەسەر مافی مانەوە دوو کۆڵەکەیەی هەیە هەبوونی بەڵگە و زانیاری ئینجا ڕاست ودرووستی زانیارییەکان، ستێگێلاند.

 ئولڕیکا ڤێستەرلوند بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی مافەکانی هۆبێتێ ئار ئێف ئێسئێل دەڵێت ئەو مەرجەی دەستگەی کۆچ زۆر سەیرە کە داوا لەکەسێک دەکەن ناسنامەی جنسی خۆی ئاشکرا نەکات تا بتوانیێت لە وڵاتی خۆی بژی، لەکاتێکدا بەپێی یاساکان هەموو کەس مافی ئەوەی هەیە بە پێی سروشتی خۆی بژی و ئەوەش مافێکی سەرەتایی هەر کەسێکە.

هاوڕای ڤێستەرلوند ئامینە کاکە باوەیە ڕەخنە لە تێڕوانین و بڕیارەکانی دەستگە و دادگای کۆچ دەگرێت سەبارەت بە کەسانی هۆمۆ، بی و ترانسێکسوێل.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".