Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمەکی ساڵانە بۆ ڕێکخراوی لاوان کەم دەبێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 2 augusti 2012 kl 16.21
''ڕێکخراوانی بچووک قازانج دەکەن''
(6:03 min)

بە پێی بڕیارێکی نوێ لە لایەن حوکمەتەوە کۆمەک کردن لە ڕێگای پارە بۆ ڕێکخراوی لاوان ئاڵووگۆڕی بەسردا دێت. ئەو ڕێسایە لە ساڵی داهاتوودا دێتە جێ. بە پێی لێنا هاللبێری کارمەندی Ungdomsstyrelsen ڕێکخراوانی بچووک کە ئەندامیان کەمە سوودی لە ڕێسای نوێ وەردەگرن.

هاللبێری دەڵێ ئەوانەی کە خۆشحاڵن بەو بڕیارە نوێیە ئەو ڕێکخراوانەن کە لە مابەینی ١٠٠٠ تا ٣٠٠٠ ئەندامیان هەیە. ئەوانە پێشتر نەیانتووانیوە داوای هەردوو بەشی کۆمەک بکەن و کەمتر پارەیان وەرگرتووە. هەروەها ڕێکخراوی کەمئەندامان لە دووای ئەو بڕیارە نوێیە قازانج دەکەن چوونکە یەکجار زۆرتر پارە وەردەگرن.

هاوکات لە لایەن ڕێکخراوانی هەرە گەورە ڕەخنە هاتووە کە ڕێسای تازە بۆ چالاکیان زەرەرە. کۆمەکدان بە ڕێکخراوی لاوان لە سوید دابەشکراوە بە دوو بەش. بەشێک کە کۆمەکی بنچەییە بۆ هەموو ئەو ڕێکخراوێک وەکوو یەک دەبێت. بەشی دیکە  کە تەنانەت ئەو ڕێکخراوانەی  لە ٣٠٠٠ ئەندام زێدەتریان هەیە تووانیویانە داوای بکەن ئاڵووگۆڕی بەسەردا دێت و هەموو ڕێکخراوەکان دەتووانن داوای بکەن و چیدی پێویست ناکات ژمارەی ئەندامانیان لە سەرەوەی ٣٠٠٠ بێت. هەروەها بۆ ڕێکخراوانی هەرە بچووک کە کەمترینیان ٣٥ ئەندامی هەیە ڕێسای نوێ بە قازانجە و ڕێکخراوێک کە تەنانەت ٣٥ ئەندامی هەیە دەتووانێ ساڵانە٣٥٠٠٠٠ کڕۆن وەربگرێت.

بۆ ڕێکخراوی گەورە کە ئەوی هەرە گەورە ١٩٠٠٠٠ ئەندامی هەیە پارەی کۆمەک کەمدەبێتەوە. بەڵام لە ڕێگای هەڵوەشاندنی کۆمیتە گشتیەکان و سەربەخۆیی بوونی کۆمیتە ناوچەکان ڕێکخراوانی هەرە گەورە دەتووانن پارەی کۆمەک زیاتر وەربگرن. لە لایەبن Ungdomsstyrelsen ئاگاداری ئەو ئیمکاناتەن و بە پێی لێنا هاللبێری ئەگەر بێتوو ڕێکخراوان ئاڵووگۆڕیکی وەها بکەن لە داهاتوودا ئەو دەستوورە ئیمکانی هەیە دیسان ئاڵووگۆڕی بەسردا بێت.

هاللبێری دەڵێ بەڵێ ڕێكخراوانی هەرە گەورە دەتووانن بەم شێوەیە پارەیەکی زیاتر وەربگرن بەڵام ئەوە لاواز کردنەوەی دەستووری تازەیە. ئەگەر بێتوو بگاتە دۆخێکی وەها لە کاتی خۆیدا هەڵسەنگاندنێکی نوێ بکەین. ئەو کات یا دەبێ دەستوورەکە بگۆڕێت یا بودجەی دیاریکراو کە ٢٥٠ میلۆن کرۆنە زیاتر بکرێت.

هاوکات ئاڵووگۆڕبەسەرهێنانی دابەشکردنی پارەی کۆمەک ئەو ڕێسا نوێیە چەند شەرتی نوێشی لەگەڵە. یەکێک لەو شەرتانە ژماردنی ئەندامانە کە بە پێی دەستووری نوێ دەبێ لانی کەم ٦٠ لە سەدی ئەندامان لە بەینی ٦ تا ٢٥ ساڵ بن. ئەوەش هەم لە بەڕیوەبەرایەتی گشتی و لە کۆمیتەی ناوچەکان. بە پێی دەستووری پێشو تەنانەت پێویست بوو لە کۆمیتە گشتیەکان لانی کەم ٦٠ لە سەدی ئەندامان لە ژێرەوەی ٢٥ ساڵ بن و بۆ کۆمیتەی ناوچەکان هیچ شەرتێک نەبوو. بە پێی لێنا هاللبێری ئەو شەرتە بە مەبەستی هاندانی کاریگەریی لاوانی ژێر ٢٥ سەڵە کە لە نێو ڕێکخراوەکانیاندا دەستەلاتیان زیاتر بێت.

هاللبێری دەڵێ ئێمە گۆڕانی شەرتەکانمان پێ شتێکی بە سوودە. ئەوەش بۆ ئەوەی لاوان لەمەولا لە ناوچەکانیشلە نێو ڕێکخراوەکانیاندا دەستەلات و کەریگەریان هەبێت.

بە پێی ڕێسای نوێگرینگ نیە کۆمیتەی ناوچە سەر بە کۆمیتەیەکی گشتی بێت. بە پێچەوانە ئەگەر بێتوو هەر کۆمیتەی ناوچەیەک سەربەخۆ بێت بە قازانجی هەم کۆمیتەی گشتیە و هەم کۆمیتەی ناوچەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".