Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێکخراوە ئەورووپییە دژەموسوڵمانەکان لە ستۆکهۆلم کۆ دەبنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 3 augusti 2012 kl 11.21
foto: Scanpix

هاوکات کەگەڵ بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی ساڵانەی پراید لە ستۆکهۆلم سبەینێ ڕۆژی شەممە چەند گەورە ڕێکخراو و بزووتنەوەی ئەوروپی و ئەمەریکی  دژە موسوڵمان وەک بزووتنەوەی (Counter Jihad) ی ئەمەریکی و ڕێکخراوی (English Defence League- EDL) کۆبونەوەیەکی  بەرفراوان بە نوێنەرایەتی کەسایەتی  ناودرایان لە ستۆکهۆلم ساز دەدەن.  ئامانج لەم کۆبونەوەیە نیشاندانی هاوپشتیوانییە بۆ کەسانی هۆمۆ، بی و ترانسسێکسوێل کە ئیسلام دژایەتییان دەکات هەروەها بۆ زیندووکردنەوەی کارە تیرۆرییەکەی تەیمور عەبدولوەهاب وەک نموونەی کاری موسوڵمانان دژ بە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخەرانی ئەم چالاکییە.

-  هەڵبەت هەموو دەزانین کە لە خۆتەقاندنەوەکەی تەیمور عەبدولوەهاب لە ستۆکهۆلم تەنها خۆی مرد بەڵام بۆ ئەم گروپە ئەنتی موسڵمانانە ئەو ڕووداوە بەهایەکی سیمبۆلی گەورەی هەیە، ڕۆژنامەوان و گرنگیدەر بەپرسی هێزە ڕاستەڕەوە ڕاسیستەکان لیسا بیوردڤاڵ دەڵێت ئەوان ئاوها لەم ڕووداوەی ستۆکهۆلم دەڕوانن کە بەڵێ فەرموون ئەوە شارێکی دیکەش بوە قوربانی کاری توندوتیژی جیهادیستەکان بۆیەش دێینە ستۆکهۆلم تا دووپاتی بکەینەوە کە ئێمە کاری لەو جۆرە قوبوڵ ناکەین.

 ئەم جۆرە گرووپانە زۆر زرنگن لە ڕێکلامکردن بۆ پەیامەکانیان و پروپاگەندەکردن بەشێوەیەک کە ڕووی ڕاستەقینەی خۆیان بە دروشمی باقوبریق دەشارنەوە. بەڕای ڕۆژنامەوان بیورڤاڵد.

لەو کەسانەی لەم کۆبونەوەیەدا سبەینێ بەشدار دەبن دوو لە نوێنەرانی ناسراوی بزووتنەوەی کاونتەر جیهادی ئەمەریکی پامێلا گێلەر و رۆبەرت سپینسەر، لە نوێنەرانی ڕێکخراوی  بە ئیسلامکردنی ئەمەریکا بوەستێنن (stopp Islamization of america) هەروەها نوێنەرانی بزووتنەوەی ئینگلیزی دژە موسوڵمان (English Defence League) ستیڤن لێنۆنە کە بە هێرشە توندەکانی بۆسەر ناوچانە موسوڵمانشینەکان ناوی دەرکردووە. لە پایامە سەرەکییەکانی بزووتنەوەی کاونتەجیهادی ئەمەریکی بۆ نموونە ئەوەیە کە پرۆسەی بە ئیسلامکردنی ڕۆژئاوا بەڕێوەیە و دەبێت ڕێی پێ بگیرێت. بەڵام بە پێچەوانەی هێزی سپی توندڕەوەوە ئەمان لەگەڵ مافەکانی جولەکە و پیکهێنانی دەوڵەتی ئیسرائیلیدان و پشتگیری لەمافی کەسانی هۆمۆ، بی و ترناسێکسوێل دەکەن و دەڵێن مافی ئەم کەسانە لەلایەن ئیسلامەوە پێشێل دەکرێت.

 ئەم بزوتنەوەیە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بۆ نموونە لەگەڵ پارتی ناسراو بە دژە بێگانە کە نوێنەریان لەپەرلەمانی سویددا هەیە پارتی سڤارییەدیموکراتەرنا هەیە، بیورڤاڵدی ڕۆژنامەوان ئاماژەی پێ دەدات.

-   کێنت ئێکروت نوێنەری سڤاریەدیموکراتەرنا لە پەرلەمانی سویددا یەکێکە لە کەسێتییە ناودارە سەرەکییەکان لە بزووتنەوەی دژە ئیسلامی ئەمەریکی کاونتەرجیهاد و لە کۆبونەوە سەرەکی و نێونەتەوەییەکانی ئەم بزوتنەوەیەدا بەشدار بووە. بیورڤاڵد دەڵێت.

پرسیار ئەوەیە کە ئاخۆ بزوتنەوەی دژە ئیسلام بە چ شێوەیەک دەیانەوێت فیستیڤاڵی پراید بۆ پەیامەکانی خۆیان بەکار بهێنن و چۆن کاری بۆ دەکەن؟

-   بۆ گەیشتن بەو ئامانجە واتا ئامانجی بردنەوەی دەنگی دژەئیسلام گروپە دەنگجیاوازەکان دژ بەیەک دەوەستێنرێن، لە حاڵی حازردا ئەمە بنەمای کاری گروپە توندڕەوەکانە ئێلیکساندەر بێنگتسۆن ڕۆژنامەوان لە گۆڤاری ئێکسپۆ دەڵێت بۆ نموونە ئەم بزووتنەوەیە ئاماژە بە نالێبوردەیی لە نێو دونیای ئیسلامدا دەدەن و بەو شێوەیە گشتگیرانە هەموو موسوڵمانانی جیهان بەو شێوەیە وێنا دەکەن. بۆ نموونە لە ئێستادا ئسلام وەک دژی ئەو کەسانە وێنا دەکەن کە هێترۆسێکسوێل نین واتا هۆمۆ، بی و ترانسسێکسوێل. لەکاتی تردا ئیسلام وەک دژە سامی نیشان دەدەن و بەو شێوەیە دەیانەوێت دەنگی نەیارانی ئیسلام لە خۆیان کۆبکەنەوە و دژ بە ئیسلام.

بەڵام ئەوەی کە ئەم بزووتنەوەی دژە ئیسلامە ناتوانن لە سوییدا بی پێکن کۆکردنەوەی دەنگی کەسانی نا هێتروسێکسوێلن کەسانی هۆمۆ، بی و ترانسسێکسوێل هەروەها ئەو کەسانەی کە بە کوێر (queer) ناسراون واتا ئینسان وەک بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتی دەبینن نەک ڕەگەزی ژن و پیاو. بەڕای بێنگتسۆن ئەم گرووپەی کۆمەڵگە زۆر بە ئاگان لە کارو پەیامی ڕەگەزپەرستان و لە مێژووی سویددا ئەم گروپە بە دژەڕاسیزم ناسراون. 

بەڵام ئەوەی کە چۆن بەر لەوە بگیرێت کە ئەم گروپە نەهێڵن کەسانی ڕەگەزپەرست بە بیانووی ئەوەی کە بۆ نموونە ئیسلام و موسوڵمانان دژ بەم گرووپەن ئەمان بۆ پەیامی ڕاسیستانەی خۆیان بەکاربهێنن سیۆدەرباری دەڵێت ئەو ئەرکە دەکەوێتە سەرشانی ئەو گرووپە کە پرسی مەترسیداری بزووتنەوە راسیستەکانی وەک (Counter jihad)  لە ئەجێندایاندا بە زیندووی بهێڵنەوە، بۆ نموونە لە فیستیڤاڵی پرایدی ئەمساڵدا دژ بە کۆبونەوەی ئەو بزووتنەوەیە هەر لە ستۆکهۆلم ڕێکخراوی (RFSL) تایبەت بە پرسی کەسانی هۆ بێ تێ کیو هەروەها گۆڤاری ئێکسپۆ سیمینار و چالاکی بەرامبەر بەو گروپە دژەئیسلامە ساز دەدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".