Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کاری شەوانەڕۆژەکانی قوربانیانی تاوان بێ بەرامبەر زیادیکردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 6 augusti 2012 kl 13.47

داوای یارمەتی لە شەوانەڕۆژی تایبەت بە قوربانییانی تاوانکاری بەراورد بە ساڵانی پێشوو زیادی کردووە بەڵام سەرچاوەکانی ئەم بنکانە وەک دارایی و کارمەند هەروەک خۆیەتی ئەمەش وای کردووە کاری ئەم بنکانە زیادیکردووە و کارمەندان هەست بە فشار دەکەن بۆ کۆمەک و بەرفروانکردنی کارەکانیان سەندیکای گشتیی شەوانەڕۆژەکان هانایان بردۆتە بەر دەستگەی فەرمی تایبەت بەپرسی تاوانکاری و کۆمۆنەکان بەڵام بێهودە.

- کارەکانمان بەو پارەیە ناڕوات کە ئێستا لەبەردەستماندایە لەبەرئەوەی هەندێک خەرجی هەن کە بنەڕەتین و ناکرێت کەم بکرێنەوە یا لێیان بگەڕێین مەگەر نەهێشتنی کارکەی من، مۆنیکا کلیتتەن لە بنکەی شەوانەڕۆژی پشتگیریی قوربانیان لە باشوری ڕۆژئاوای ستۆکهۆلم کاردەکات. گلەییەکانی کلیتتەن لەکاتێکدایە کە بەپێی بەدواداچوونێکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت فشاری سەر ئەم بنکانە بەروارد بە ساڵانی ڕابوردوو زیادی کردووە بەڵام سەرچاوەکان وەک بودجە و کارمەند هەروەک پێشترە و لەگەڵ پێداویستییەکان و زیادبوونی داوای قوربانییان نەگونجێنراوە.

 گەر بەنیاز بن کاری ئەم بنکەیە لە ستۆکهۆلم بەردەوام بێت دەبێت دەست پێوە بگیرێت بەڵام ئەوەش مەحاڵە لەکاتێکدا هەندێک خەرجیی هەن جێگیرە و گۆڕانکاری تێدا ناکرێت ناشکرێت کارەکە کەم بکرێتەوە بۆ نیوە یاخود لەسەدا حەفتاوپێنج  چونکە  ئەو کاتە فشاری کار لەسەر کارمەندەکان زیاتر دەبێت و کار ناڕوات.   

مۆنیکا کلیتتەن تەنها کارمەندی خۆبەخشە کە لە شەوانەڕۆژی باشوری ستۆکهۆلم کاردەکات و بەتەنها لەماوەی ئەمساڵدا 1500 داوای یارمەتی لە قوربانیانەوە بۆ هاتووە واتا دووجای کاری هەمان وەرزە لە ساڵی ڕابوردوودا.

(Brottsofferjouren) شەوانەڕۆژی پشتگیریی قوربانیانی تاوانکاری لە باشوری ستۆکهۆلم کەکلیتتەن کاری تێدا دەکات تەنها بنکە نییە کە هەست بە زیادبوونی فشار دەکەن بەڵکە لەو 17 بنکەیەی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید پەیوەندی پێوە کردوون یەک بنکەیان نەبێت ئەگینا هەموویان هەستیان بە زیادبوونێکی بێوێنەی ئەم فشارە کردووە.  بنکەی ناوەندی ئەم شەوانە ڕۆژانە کە زەنگی قوربانییان وەردەگرێت و دابەشی دەکاتەوە بەسەر بنکەکاندا دەڵین لەسەدا 25 پەیوەندییەکان زیادی کردووە.

 هۆکاری زیادبوونی کاری ئەم شەوانەڕۆژانەش ئەوەیە کە لە مانگی دێسەمبەری ڕابوردووەوە پۆلیس ئەرکی ئەوەیان لەسەرە کاتێک قوربانییەکیان دەکەوێتە بەردەست یاخود کەسێک کە تاوانێکی ئەنجام داوە دەبێت پرسیاری لێبکەن گەر دەیەوێت پەیوەندی بکات بە شەوانەڕۆژێکەوە بۆ پشتگیری یان نا ئەو ئەرکەی پۆلیس زۆرەملێیە جا گرنگ نیە تاوانی کەسەکە بچووک بێت یان گەورە بۆ نموونە لە تاوانی دزینی موبیلتەلەفۆنێکەوە بۆ تاڵانیی گەورە کەسی تاوانکاری مافی داواکردنی یارمەتی و ڕێنمایی لەو بنکە شەوانەڕۆژانە هەیە.

-  مارییا ئاگگێ لە سەرۆکایەتی پۆلیسی گشتییەوە دەڵێت ئەوە تاکە دەستگەیەک یاخود پۆلیسێک نییە کە بڕیار لەسەر ئەوە بدات کەسەکە پێویستی بە یارمەتی و ڕێنمایی هەیە یان نا بەڵکە دەبێت ئەو مافە بدرێتە کەسی تاوانکار یاخود قوربانی تاوانەکە کە بڕیار بدەن، ئەم بڕیارەش بۆ پشتگیرییە لە مافی ئەو کەسانە و لە ڕوانگەی ئەوانەوە چاو لە پێوداویستی بە پشتگیری و یارمەتییەکان دەکرێت.

جێی باسە شەوانەڕۆژەکانی پشتگیری قوربانییانی تاوان بەشێکی زۆریان بنکەی سەربەخۆ و خۆبەخشانەیە کاریان لەسەر  کۆمەکی کەسانی خۆبەخش وەستاوە و کارەکانی خۆشیان بریتییە لە یارمەتیدانی کەسی قوربانی تاوان کە بۆ نموونە داوای قەرەبوودانەوە بنووسن یاخود لەگەڵ ئەوە کەسانەی توشی تاوانکارییەک هاتوون بچنە دادگا. ئەم کارە سەنگێکی یەکجار قورسی هەیە لەسەر پرسی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادوەری و هەربۆیە دەبێت گرنگی پێ بدرێت بەڕای سڤێن ئێریک ئالهێم بەڕێوەبەری سەندیکای گشتی شەوانەڕۆژەکانی پشتگیری قوربانییانی تاوان.

- ئەو کارانەی ئەو بنکانە ئەنجامی دەدەن کاری وردیلە و بچووکن بەڵام مانا و سەنگیان بەرزە بۆنموونە هانی خەڵکی دەدات کە بوێرن بێنە دادگاکان و وەک شایەت بێ سڵەمینەوە بەشدار بن. بەڕای ئالهێم.

ئەم بنکانە لەحاڵی حازردا کاری خۆیان بە 30 تا 670 هەزار کرۆن دەبەن بەڕێوە لەهەمانکاتتدا ئامانجیان بەرفراوانکردنی کارەکانیانە بەڵام پێناچێت بکرێت بەهۆی کەمی سەرچاوەی پێویستەوە بەڕای ئالهێلم.

بۆ گەیشتن بە ئامانجی بەرفراوانکردنی کارەکانیان ئەم بنکانە داواخوازن دەستگە فەرمییەکانی تایبەت بە پرسی قوربانییانی تاوانکاری بە هاوکاری کۆمۆنەکان پشتگری ئەم بنکانە بکەن. بەڵام مارگەرێتا باریستریۆم بەێوەبەری گشتی دەستگەی قوربانییان تاوان دەڵێت ئەو پارەیەی کە ئێستا لە فۆندەکان دەدرێتە ئەو بنکانە زۆرە و بواری زیادکردنی نییە بۆیە باشتروایە ڕووبکەنە کۆمۆنەکان بۆ کۆمەک.

سەرۆکایەتی کۆمۆن و پارێزگاکانیش دەڵێن ئێمە پێمان باش نییە ئەو فشارە بخرێتە سەر کۆمۆنەکان تەنها لەو کاتانەدا نەبێت کە گەر کەسێک قوربانییەک پێویستی بەوە بێت خێزانێکی خۆبەخشی بۆ بدۆزرێتەوە چاودێری بکەن ئەوەش هەر کۆمۆنێک بۆخۆی بەپێی سەرچاوەکانی بەردەستیان بڕیاری لەسەر دەدەن.   

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".