Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چوونەوەی ژنان بۆ ئێران جاروبار مەترسیی لێدەکەوێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 7 augusti 2012 kl 14.56
مەهین: ڕێی هاتنەوەی سویدم نییە
(4:46 min)

مەترسی ئەوە لە سەر ژنان هەیە کە بێت و لە کاتی پشووی هاویندا بچنە ئەو وڵاتانەی تێیاندا بۆ وەرگرتنی پەساپۆرت و جەوازی سەفەر ئیزنی مێرد پێویست بێ، ئەوا لەوانەیە قەتیس بمێننەوە و ڕێی گەڕانەوە بۆ سویدیان نەمێنێ. لەم پێوەندییەدا ئێمە لەگەڵ خانمە ئێرانییەک کە لێرەدا ناوی مەهینمان لێناوە دواوین.

مەهین ئەم هاوینە بۆ سەردانی دایکی نەخۆشی چۆەوە ئێران کەچی مێردەکەی لەوێ بەجێی هێشت و پەساپۆرتەکەشی لێهەڵگرت. ئەوەش وای کردووە کە مەهین ئێستا ناتوانێ بگەڕێتەوە سوید چون بەرپرسانی ئێرانی کاتێ پەساپۆرتی تازەی بۆ دەردەچوێنن کە ئیزنی مێردەکەی لەسەر بێ.

مەهین چەندین ساڵ لە سوید ژیاوە و ئیقامەتی هەمیشەیی هەیە بەڵام هاووڵاتیی سوید نییە. هەر بۆیەش باڵوێزخانەی سوید لە تاران ناتوانێ یارمەتیی بدات. کاتارینا ئاکسێلسۆن لە بەشی چاپەمەنی وەزارەتی دەرەوەی سوید دەڵێ سوید دەسەڵاتی بەوەدا ناشکێتەوە کە هاووڵاتییەکی ئێران ئیزنی سەفەرکردنە دەرەوەی وڵاتی بدرێتێ، بێت و پەساپۆرتی سویدی نەبێ و هاووڵاتی نەبێ.

کەوابێ ئەوە ئەرکی بەرپرسانی ئێرانییە کە بڕیار لەسەر ئەوە بدەن هاووڵاتیانیان بتوانن وڵات بەجێبێڵن، تەنانەت ئەگەر لە سویدیش ئیزنی مانەوەی هەمیشەییان هەبێت. بەرپرسانی ئێرانیش تەنیا کاتێ پەساپۆرت دەدەنە ژنان، کە مێردەکانیان ئیزنیان بدەنێ. کەچی بەگوێرەی ئاگاداریی باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە ستۆکهۆڵم پاراگرافێکی یاسایی ئەم وڵاتە هەیە کە دەڵێ با ئەو ژنانەی لەدەرەوەی وڵات دەژین ڕیزپەڕ بن. واتا ئەوان تەنانەت بەبێ ئیزنی مێردەکانیشیان دەتوانن پەساپۆرت وەربگرن. بەڵام ئەو کات دەبێ لە سەر پەساپۆرتەکەیان بنووسرێ کە نیشتەجێی کوێ لە دەرەوەی وڵاتن. ئەمەش زۆر ناکرێ.

داواکارییەکە دەبێ لەڕێگەی وەزارەتخانەی دادەوە بکرێ و ڕوونیش نییە کە ئایا بەڕاستی کەسێک بەم شێوەیە دەچێ پەساپۆرتی نوێ وەربگرێ و ئاخۆ سەردەگرێ یان نا. مەهین دەڵێ لە گوێن قسەکانی پارێزەرەکەی شتی وا لە کردەوەدا نامومکینە.

وەزارەتی دەرەوەی سوید ئەرکەکە دەخاتە سەر شانی دەزگای کۆچ کە دەتوانێ پەساپۆرتی بیانی (främlingspass) بۆ ئەوانەی هاووڵاتیی سویدی نین دەربکات. بەڵام تەنیا ئەو کاتەی ئێران بەجێ دێڵێ. کێننێت فلوور لە دەزگای کۆچ دەڵێ تا ئەو کاتەی ئەم خانمە لە ئێران بێ بۆ ئێمە ناگونجێ کە پەساپۆرتێکی لەم چەشنەی بدەینێ چونکە وەک کردەیەکی نائاسایی لەبەرامبەر دەوڵەتی ئێران لێکدەدرێتەوە.

ئەوەی چەند ژن لەو بارەودۆخەی مەهیندا هەن پرسیارێکە کە نە وەزارەتی دەرەوەی سوید وەڵامەکەی دەزانێ و نە باڵوێزخانەی سوید لە تاران، بەڵام بە دڵنیاییەوە مەهین یەکەم کەسیان نییە. مەهێنێک کە وای دانابوو ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە لە سوید دەرس بخوێنێ کەچی نیگەرانی داهاتوویەتی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".