Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

داوای پێداچوونەوە بە دەستگەی گەشەپێدان دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 8 augusti 2012 kl 16.02

 بەڕێوەبەری گشتی دەستگەی گەشەپیدان کرستینا لونگێت کە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا لە پۆستەکەی دەرکرا کارەکانی هێندە خراپ بەڕێوە بردبوو هیچ متمانەیەکی لای حوکوومەت نەماوە، سەرباری ئەوە ناونیشانەکەی وەک بەڕێوەبەری گشتی لێناسەندرێتەوە هەروەک ماڵێکی بێبەرامبەر و موچەیەکی مانگانەی 91 هەزار کرۆنی. ئەم کارە ڕای گشتی و سیاسەتمەدارانی وروژاندووە و داوای گۆڕینی یاساکان دەکەن.

 ماتس ئودێل بەڕێوەبەری لیژنەی پەرلەمانیی پیشەسازی داوای کردووە کە پێداچوونەوە بە هەموو کارەکانی دەستگەی گەشەپێداندا بکرێت، بەپێی ڕۆژنامەی (Dagens Industri) ماتس ئودێل دەیەوێت بزانێت ئەو ملیارد کرۆن کۆمەکەی یەکیەتیی ئەورووپا داویەتە دەستگەی گەشەپیدان چۆن خەرج کراوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە هەفتەی ڕابوردوو ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter) ئاشکرای کرد کە   دەستگەی گەشەپێدان (Tillväxtverket) حەوت ملیۆن و نیو کرۆنی لەماوەی ساڵ ونیوێکدا لە پارەی باجی هاوڵاتییان بۆ سیمینار و چالاکی ناوخۆی دەستگەکە وەک داوەتی ئێوارانەی گرانبەها و وەرزشی زستانە خەرج کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".