Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

موچەی دەستپێکی پەرستاران زیاد ناکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 8 augusti 2012 kl 16.05
foto:scanpix

ڕاپەڕین و داواکاری بەردەوامی پەرستاران بۆ زیادکردنی مووچەی دەستپێک (ingångslön) بۆ 24 هەزار کرۆن بۆ ئەو پەرستارانەی تازە دەستبەکار دەبن تا ئێستا هیچ کاریگەری و دەرئەنجامێکی نەبووە، بەپێی بەدواداچوونێکی  بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت لەسەر21 نەخۆشخانە موچەی دەستپێک لە ئاستی خۆیدا ماوە و هیچی زیاد نەکردووە واتا هەر 21 بۆ 22 هەزارکرۆنە. ئەمە لەکاتێکدایە کە پێویستییەکی زۆر بە دامەزراندنی پەرستاری نوێ هەیە زۆربەی  نەخۆشخانەکان کارمەندیان کەمە. هەر بەهۆی زیادنەکردنی موچەی دەستپێکەوە ئەم هاوینە نەتوانراوە بریکاری هاوینە  (semestervikarier) بۆ کارمەندان بدۆزرێتەوە.  بەڵام زیادکردنی موچە بە چارەسەری کێشەی کەمی پارستاران دانانرێت، ئان بریت بولین بەڕێوەبەری پزیشکان لە نەخۆشخانەی کارۆلینیسکاوە دەڵێت.  

- ئان بریت بولین دەڵێت گەر موچەی پەرستارانی نوێ زیاد بکرێت هەموو ستروکتوری موچە تێکدەچێت و مەترسی ئەوە هەیە پەرستارە بە ئەزموونەکانمان لە دەست بچێت گەر موچەی ئەوانیش بەپێی پەرستاری نوێ زیاد نەکرێت لەکاتێکدا ناتوانین موچەی هەموو کارمەندان بە یەکجار زیاد بکەین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".