Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بلا لێزانان لە ڕەوتی تەڵاقدا یارمەتیدەر بن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 9 augusti 2012 kl 10.47
wêna: Cleis Nordfjell/SvD/Scanpix

حوکوومەتی سوید بەتەمایە بۆ یارمەتیدانی ئەو ژن و مێردانەی خاوەن منداڵن و دەیانەوێ لێک جودا ببنەوە گرووپێک پێکبێنێ. لە حاڵی حازردا ئەم ئەرکە سپێردراوەتە دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگا (Socialstyrelsen) تا لە چۆنەتیی ئەم کارە بکۆڵێتەوە. ماریا لارشۆن وەزیری کاروباری منداڵان و بەساڵاچوان لە پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان دەڵێ هەموو دەزانین کە هەندێ جار تەڵاق و دەستلێکبەردان ناکۆکی بەدواوە دەبێ و بەتایبەت منداڵەکان تووشی گرفت و نارەحەتیی زۆر دەکات. پێشنیازەکە وا بیری لێکراوەتەوە کە وەها تیمێک بتوانێ بەر بە ناکۆکییەکان بگرێ و لانی کەم کەمیان کاتەوە و دایانمرکێنێ.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگا (Socialstyrelsen) ئەم پاییزە خەریکی لێکۆڵینەوە لەم بارەوە دەبێت و لە چالاکییەکان دەڕوانێ و هاوئاهەنگییەک لە نێوانیاندا پێکدێنێ و هەوڵ دەدات ڕێچارەیەکی چەندڕەهەند بۆ دەستلێکبەردانی دایکوباوکان بدۆزێتەوە. بیرەکە ئەوەیە کە بۆ نموونە پارێزەرێک، ڕاوێژکارێکی بنەماڵە و ڕاوێژکارێکی ئابووری پێکەوە وەک تیمێک کار بکەن.

ماریا گرێگل، پسپۆڕی بواری ڕاوێژکاریی بنەماڵە، دەڵێ زۆر کەس لە کاتی ڕووداوێکی ناخۆشی بنەماڵەیی کە لە بێدەنگیدا یان تەنانەت بە شەڕ و هەڵلا بەرەو جودابوونەوە و تەڵاق پەلکێشیان دەکات، داوای یارمەتییان لێدەکەن.

زۆریان دەیانەوێ لەماوەیەکی کورتدا منداڵیان هەبێ، کەسایەتییەکی کاری بۆخۆیان سازکەن و بگەنە ئاستەژیانێکی ستاندارد. ئەم هەموو شتە بەیەکەوە جێبەجێ نابێ و لە ناوەڕاستی قەیرانێکی بنەماڵەییدا زۆر بە سانایی بەشە گرنگەکانی ژیانی خۆیان لەبیر دەبەنەوە. گرێگل دەڵێ لەو کاتانەدا زۆر پرس دێنە ڕوو. ئابووری، یاسایی و بەتایبەت کێشەی منداڵ. بێت و بکرێ لە وەها کاتێکدا یارمەتی لە کەسان ی لێزان وەربگیرێ، ئەوا پێم وایە دژواریی ئەم بارودۆخەیان لە سەر شان کەمتر دەکاتەوە.

هەموو ساڵێ لە سوید ٥٠ هەزار منداڵ لە تەڵاق دەکەونەوە. زۆر جار لە کاتی لێکجودابوونەوەدا بەشە ئابوورییەکەی ژیانی دوو لایەن لەبیر دەکرێ. ماریا لارشۆن وەزیری کاروباری منداڵان و بەساڵاچووان دەڵێ ئامانج لەم پێشنیازەی ئێمە ئەوەیە کە دایکوباوکێکی زیاتر پارەی ناودێر بە نەفەقەی منداڵ (underhållsbidrag) بدەن. ئەو دەڵێ زۆر تەرکیز دەکرێتە سەر چۆنەتیی خاوەنێتیی منداڵ کەچی هەموومان دەزانین کە گرفتە ئابوورییەکانیش زۆر گرنگن و بێت و دایکوباوک هەردوو بەرپرسی ئابووریی خۆیان بن، ئەوا بە سوودی منداڵەکانیش دەشکێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".