Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

ڕۆڵی باڵێۆز لە ڕوسیای سپی پرسیاری ناوەتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 9 augusti 2012 kl 16.39
Svenska ambassadören i Vitryssland, Stefan Eriksson, och president Alexander Lukashenko. Foto: Scanpix. Montage: Sveriges Radio.

ستێفان ئێریکسۆن باڵێۆزی سوید لە روسیای سپی هەفتەی پێشوو دەرکرا سویدیش بەوە وەڵامی دانەوە کە باڵێۆزخانەی ڕوسیای سپی لە ستۆکهۆلم لەماوەی ئەم مانگەدا دادەخرێت، ئێریکسۆن پەیوەندی گەرمی لەگەڵ بەرەی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەدا هەبووە بە ڕای حوکوومەتی ڕوسیا، ئێریکسۆن خۆشی لەنامەیەکیدا لە فەیسبوکەکەیەوە بۆ خەڵکی ڕوسیای سپی دەڵێت وابزانم  لەوە زیاترم کردووە کە ڕێم پێدراوە. پرسیار ئەوەیە سنوورەکانی کاری دیپلۆماتێک لە وڵاتێکی دیکتاتۆریدا تا کوێیە و تەرازەکە چۆن ڕابگیرێت؟

-  من پێم وایە ستێفان ئێریکسۆن کاری زۆر باشی کردووە لە ڕوسیای سپی و لە هەلومەرجێکی قورسدا چونکە ئاسان نییە لە وڵاتێکدا باڵێۆز بیت کە سیاسەتیان لای ئێمە نەخوازراو بێت. لەو وڵاتانەدا وەک باڵێۆز دەکەویتە بەردەم تاقیکردنەوەی جیاواز سەبارەت بە توانای هەڵسەندگاندن  و بڕیار، بۆیە ڕەنگە خۆشتربێت لە وڵاتێکدا باڵێۆز بیت کە کێشەی تێدا نەبێت و پەیوەنییان لەگەڵ سویددا باش بێت.  

ستێن ڕولاندەر باڵێۆزی سوید لە زیمبابۆی لە ماوەی ساڵانی 2006 بۆ 2010 ئەو لە ئەزموونی خۆیەوە دەڵێت کاتێک دێتە سەر پرسی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراتی ئەوا دەبێت زۆر و لە سنوورەکانی خۆت زیاتر بکەیت و نیشانی بدەیت کە سوید بۆ پاراستنی ئەو پرنسیپانە لە ڕیزی پێشەوەیە. 

دوێنێ بوو  ڕاگەیەنرا کە تا کۆتایی ئەم مانگە باڵێۆزخانەی ڕوسیای سپی لە ستۆکهۆلم دابخرێت ئەمە بەهۆی بەرزبوونەوەی قەیرانی دیبلۆماسی نێوان سوید و ڕوسیای سپی و هاوکات ڕوسیای سپیش ڕایگەیاند کە هەموو دبلۆماتەکانی سوید لە وڵاتەکەی دەر دەکات. وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلدت وتی ئەم بەرپەرچە توندەی لۆکاشینکۆی سەرۆکی ڕوسیای سپی ترسە لە هەوڵە دیموکراسییەکانی سوید لەو وڵاتەدا.

بڕیاری داخستنی باڵێۆزخانەی ڕوسیای لە ستۆکهۆلم لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابوردوو  باڵێۆزی سوید لە مینسکی پایتەختی ڕوسیای سپی  دەرکرا، گوایا باڵێۆز ستێفان ئێریکسۆن پشتگیری لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە کردووە لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی سویدیش کارل بیلدت ڕۆژی هەینی ڕابوردوو ڕایگەیاند کە سوید چیتر ئامادە نییە پێشوازی لە باڵێۆزی نوێی ڕوسیای سپی بکات.

ئیسابێل سۆممارفێلدت چالاکوانی مافی مرۆڤ کە لە ڕوسیای سپی کاری کردووە دەڵێت ئەوەنەی من ئاگام لێیە ستێفان ئێرئییکسۆن هەمیشە لەبەرەی لیبرالی و دیموکراتی بووە و پەیوەندی گەرمی لەگەڵ سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیای سپی هەبووە، بەتایبەت کاتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010 کاندیدکراوەکانی پۆستی سەرۆکایەتی توشی لێدان و تەوهینپێکردن هاتن ئەوکات ئێریکسۆن پشتی گرتن.

ئەوەشی کە حوکوومەت زمانی تایبەت بە ڕوسیای سپی قەدەغەکردووە و هەموو دەبێت ڕوسی قسە بکەن ئا لەوێشدا باڵێۆزی سوید پشتگیری خۆی بۆ خەڵکی نیشان دەدا و هەر بە زمانی ڕوسیای سپی قسەی دەکرد بۆ نموونە لە چێشتخانەیەکدا کە خۆم ئاگام لێبوو ئێریکسۆن بە خزمەتکارەکەی وت ئەمجارە هاتم داخوازم کە لیستی خواردنەکەت با بە زمانی ڕوسیای سپی نوسرابێت. 

سەبارەت بەوەی کە ستێفان ئێریکسۆن لە فەیسبووکەکەی خۆی بۆ خەڵکی ڕوسیای سپی نووسیوە کە وابزانم لە سنووری کارەکانم و لەوەی کە ڕێپێدراوە زیاترم کردووە. ئیسابێل سۆممار فێلدت دەڵێت ڕەنگە ئەوەبێت کە ئێریکسۆن زۆر لە مێدیا سەربەخۆکانی ڕوسیای سپی بەشدار دەبوو زۆر دەردەکەوت ئەوەش لەلای ڕژێمی روسیای سپی نەخوازراوە.

 ستێن رییلاندەر باڵێۆزی پێشووی سوید لە زیمبابۆی دەڵێت من پێم وایە ئەوە زیادە ڕۆیی نییە و سوید دەبێت لە پێشەنگدا بێت بۆ پارێزگاری و هاندانی مافەکانی مرۆڤ و دیموکراتی و بنەماکانی لیبرالی. بۆ نموونە ستێن ڕپلاندەر دەڵێت ئەوەی کە باڵیۆزی سوید هارالد ئێدلستام لە ساڵانی سەرەتای هەفتاکاندا بۆ خەڵکی شیللی و بەرەی ئۆپۆزسیۆنی کرد، تائەو ڕادەیەی کە بەئەرکی خۆیی دەزانی کە خەڵکی لە ئەشکەنجەی ڕژێم و زیندانی ڕزگار بکات.

بەڵام لەهەمان کاتتدا رییلاندەر دەڵێت باڵێۆز دەبێت بەلانسی کارەکانی ڕابگرێت و هەمیشە لە دیالکۆگدا بێت لەگەڵ هەردوولا واتا بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتەی کاری تێدا دەکات هەروەها بەرەی دەسەڵات، چونکە ئەوە سیاسەتی حوکوومەتە کە دەمانەوێت بیگۆڕین بۆ ئەوەش دەبێت پەیوەندی و دیالۆگ هەبێت لەگەڵیان.

لە مانگی یولی ڕابوردوو کۆمپانیایەکی پڕوپاگەندەی سوید لە ڕێی فڕیدانە خوارەوەی ژمارەیەک ورچەوە لە ئاسمانی ڕوسیای سپی  پەیامی دیموکراتی و مافی مرۆڤیان بڵاو کردۆتەوە و حوکومەتی ڕوسی دەڵێت باڵێۆزی سوید دەستی لەو چالاکییەدا هەبووە بەڵام ئێریکسۆن ئەوەی ڕەت کردۆتەوە لە هەمان کاتتدا دەڵێن کە سوید لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک لە ساڵی 2010 گوایا باڵێۆزی سوید لە پلانی هەوڵی ڕوخاندنی ڕژێمی ڕوسیای سپی دەستی هەبووە، بەڵام ئەمانە هەمووی پەڵپو بیانوی سەرۆکی ڕوسیای سپی لۆکاشینکۆیە  بۆ وەستاندنی هەوڵە دیموکراتییەکانی سوید لەو وڵاتە و بە کورتییەکەی ئەوە پڕوپاگەندەی رژێمێکی دیکتاتۆرە و هیچیتر. بەڕای ئیسابێل سۆممارفێلدت چالاکوانی مافی مرۆڤ لە ڕوسییا سپی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".