Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژمارەی پۆستە ونبووەکان زیادی کردووە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 10 augusti 2012 kl 11.02
foto: Erik G Svensson/Scanpix

بەپێی ئاماری دەستگەی (Post- och Telestyrelsen) سکاڵای هاوڵاتییان دژ بە ونبوونی پۆستەکانیان بەراورد بەم وەختەی پارساڵ بە ڕێژەی یەک لەسەر چوار زیادی کردووە. لەهەمانکاتتدا دەستگەی (Posten) دەڵێن ژمارەی ئەو سکاڵایانەی بەهۆی ونبوون و هەڵەدابەشکردنی پۆستەوە پێیان دەگات تا دێت زۆرتر دەبێت.  

-    پۆستەکان بە هەڵە دێن ئەگەر پۆستی کەسێک بەهەڵە هاتبێتە لای من و بزانم لەهەمان بینادایە ئەوا دەیگەیەنمە دەستی  بەڵام ئەگەر پۆستی کەسێک بێت کە لە گەڕەکی دوورتر لەمن بێت ئەوا دەیخەمەوە سندوقی ناردنی پۆستەکانەوە. ئیڤۆن هۆلەمن یەکێک لە دانیشتوانی ستۆکهۆلمە وماوەی بیست ساڵ لەو شوێنەی خۆی نیشتەجێیە و شایەتحاڵی ئەوەیە کە دابەشکردنی پۆست بەهەڵە و کەموکورتی دیکەی پەیوەست بە پۆست تا دێت خراپتر ئەبێت. بۆ نموونە بەهەڵە دابەشکردن یاخود دواکەوتنی پۆستەکان.

بەپێی ئاماری دەستگەی (Post- och Telestyrelsen) سکاڵای هاوڵاتییان سەبارەت بە ونبوونی پۆستەکانیان بەراورد بەم وەختەی پارساڵ بە ڕێژەی یەک لەسەر چوار زیادی کردووە. لەهەمانکاتتدا دەستگەی (Posten) دەڵێن ژمارەی ئەو سکاڵایانەی بەهۆی ونبوون و هەڵەدابەشکردنی پۆستەوە پێیان دەگات تا دێت زۆرتر دەبێت. 

ژمارەی ئەو سکاڵایانەی لەماوەی ئەمساڵدا تا مانگی مانگی ڕابوردوو گەیەنراون نزیکەی 7000 سکاڵایە بەراورد بە ساڵی پار نزیکەی 5400 سکاڵا هاتبوو ، واتا 1500 سکاڵا زیاتر بەراورد بە پار. لەمانگی جانوەری ڕابوردوو دەستگەی دابەشکردنی پۆست و پەیوەندی تەلەفۆنی لێکۆڵینەوەیەکیان لە شێوەی ڕاپرسی سەبارەت بە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانیان بە هاوڵاتییان ئەنجامداوە و دەرکەوتووە کە  ژمارەی ئەو کەسانەی پۆستی هەڵەیان بەدەست گەشتووە لەسەدا 46 وە بۆ لەسەدا 53 زیادی کردووە بەراورد بە ڕاپرسییەکی هاوشێوە لەهەمان ماوەدا لەساڵی پاردا.

 پۆستبەر یێنس هیوگۆ نیباری  Jens-Hugo Nyberg دەڵێت یەکێک لە هۆکارەکان کەمکردنەوەی کارمەندانی پۆستە.

 -  دەستگەی پۆست هەمیشە باس لەوە دەکەن کە ژمارەی پۆست و ناردنی پۆستی ئاسایی کەمی کردووە ئەمەش ڕاستە وایە بەڵام پۆستبەر نیباری دەڵێت بەردەوام  و زۆر بەخێرایی ژمارەی کارمەندان کەم دەکرێتەوە، ئەمەش ئەرک و قورسایی کاری ئەو کارمەندانی زیاتر کردووە.    

دەستگەی پۆست خۆیان دەڵێن نزیکەی 3000 کارمەندیان لەماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا دەرکردووە ئەمە سترێس و فشاری لەسەر کارمەندانی  زیادکردووە. نیباری دەڵێت کە فشارت بۆدێت و دەزانیت فریا ناکەویت بە دڵنیاییەوە کارەکەشت بەهەڵە ئەنجام دەدەیت یان ئەوەی کە ماوەی کارەکەت هێندە دورودرێژە کە ئیتر لە ماندوێتیدا ناتوانیت کارەکەت بە ڕێکوپێکی ئەنجام بدەیت.

هۆکاری بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەو کێشەیە ئەوەیە کە هەندێک ناوچە لە ستۆکهۆلمدا پۆستەکانیان بەهەڵە پێدەگەشت یان دوادەکەوت چارەسەری کێشەی ئە وناوچانە بۆ نموونە برۆمما زۆری خایاند پار یونگباری بەڕێوبەری مێدیا دەڵێت بەڵام ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر کراوە.

لینگباری ئاماژە بەوەش دەدات کەدوای هاوین بەڕێوەبەرێکی نوێ لە پۆستی برۆمما دەستبەکار دەبێت و نزیکەی شەش کارمەندیش زیاد دەکرێت، بەڵام دەڵێت بۆ چارەسەری تەواوی ئەو کێشەیە دەبێت ستروکتوری هەموو پۆست ڕێک بخڕیتەوە، بەڵام ئەوەشی کە گەر ڕۆژانە ئەرکەی دابەشکردنی نزیکەی 4 ملیۆن و نیو پۆستی هاوڵاتی و 900 هەزاری کارگەت لەسەر شانبێت هەڵە هەر ڕوودەدات و ناکرێت دڵی هەمووان ڕازی بکەیت.

جێی باسە ساڵی پار نزیکەی سێ ملیارد پۆست لە سویددا دابەشکراوە لەسەدا 88 ی لەلایەن دەستگەی پۆستەن لەسەدا 12 شی (bring citymail) باقیەکەشی واتا نزیکەی 0.2 ی پۆستەکان لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی دیکەوە دابەشکراوە.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".