Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

وەزیری بەرگریی سوید، عەرەبستانی پێ دیکتاتۆر نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 13 augusti 2012 kl 14.45
wêne: Maja Suslin/Scanpix

وەزیری بەرگریی سوید کارین ئێنستروێم نایەوێ عەرەبستانی سعوودی بە وڵاتێکی دیکتاتۆر ناو بەرێ. ئەمەش بۆتە جێی ڕەخنەی ڕێکخراوی چالاکی مافی مرۆڤی ناودێر بە (Civil Rights Defenders). ئەمە لە حالێکدایە کە عەرەبستانی سعوودی کەرەسەی بەرگری و بۆ نموونە مووشەکی بیل لە سوید دەکڕێ.

کارین ئێنستروێم وەک وەزیری نوێی بەرگریی سوید هەر لە سەرەتاوە ئەم ڕەخنەیەی هاتە سەر کە عەرەبستان بە دیکتاتۆر دانانێ، ئێستا پاش چوار مانگ دیسانیش هەر لەو قسەیەی خۆی پاشگەز نەبۆتەوە.

ئێنستروێم دەڵێ ئەو وڵاتان بەم شیوەیە دابەش ناکات بەڵام زۆر ئاشکرایە کە ناتوانێ بڵێ عەرەبستان وڵاتێکی دیموکرات نییە.

ڕۆبەرت هۆرد سەرۆکی ڕێکخراوی (Civil Rights Defenders) دەڵێ ئەم بۆچوونەم پێ سەیرە. ئەمە نیشانەی ترسە لەوەی نەکا لە نرخاندنی ئەم وڵاتەدا زۆر بڕوا. کەچی عەرەبستان ئەم وڵاتە نییە کە وای باس بکەی. دیارە دیکاتۆرییە و ئا!

هۆرد پێی وایە کە ئێسنتروێم بۆنموونە لەبەر بازرگانیی چەک لە نێوان سوید و عەرەبستاندا ئاوا لەم وڵاتە دەدوێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".