Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

گەنجانی سوید بێکاریان زۆرە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 13 augusti 2012 kl 15.06
wêne: Örjan Holmberg / Sveriges Radio

لە هەر چوار گەنجەی نێوان ١٥ تا ٢٤ ساڵ، یەکیان کاری تەواویان نییە یا بەتەواوی خەریکی خوێندن نین. ئەمە لە گوێن توێژینەوەیەک کە بیرۆی ناوەندیی ئاماری سوید (SCB) لەسەر ئەرکی دەزگای ناودێر بە ژیانی بازرگانیی سوید (Svenskt Näringsliv) کردوویەتی. 

هەروەها لەهەر پێنج دەرچووی زانکۆ و خوێندنگە بەرزەکان یەکیان پاش ساڵێک دوای خوێندن کاری وەگیر نەکەوتووە و لەهەر سێ گەنجەش یەکیان خەریکی کارێکن کە لەگەڵ خوێندنەکەیان نایەتەوە و لێهاتوویی تەواویان لێی نییە.

سەرۆکی ئابووری ستێفان فوێلستر لە لاپەڕەی دێباتی ژمارەت دوێنێی ڕۆژنامەی داگێنز نیهێتردا دەڵێ دەبێ ئەم گفتوگۆیە بە گەرمی تاووتوێ بکرێ کە چلۆن گەنجەکانمان دەتوانن ئەزموونی پیویست بۆ داهاتوویان دەستەبەر بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".