Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بابەتی کتێبە زانستییەکانی خوێندکارانی سوید زۆر کۆنن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 13 augusti 2012 kl 15.09
wêne: Maja Suslin/Scanpix

ئەم هەفتەیە لە سوید فێرگە مامناوەندییەکان دەکرێنەوە. ئەمساڵیش وەک باو لە هەر پێنج قوتابییەی وڵات یەکیان لقی تەکنیک و زانستیی سروشتی بۆ خوێندن هەڵبژاردووە. بەڵام لە گوێن لێکدانەوەی مەگنووس ئۆسکارشۆن توێژەری زانکۆی (Mittuniversitetet) لە هەرنوێ‌ساند، هاتبا و لقی دیکەش هەبوایەن ئەوا کەسانێکی زێدەتر دەچوون و دەیانخوێند.

ئەو دەڵێ لە لێکۆڵینەکاندا دەرکەوتووە کە خوێندکاران حەز لەو بابەتانە دەکەن کە خۆیان دەگرێتەوە، باشتر ژیان، تەمرین بۆ لەشساغی، فەزا و ئەستێرەکانی تری ئاسمان، هەروەها فەلسەفەی ژیان. کەچی مامۆستایان ئاستێکی نەرێتیی پەروەردەیان هەیە لەسەر ئەوەی بۆ وێنە ئاتۆم و مولکول و کارەبا چین؟ قوتابیانیش حەزیان زۆر لەم شتانە نییە.

مەگنووس ئۆسکارشۆن توێژەر دەڵێ بابەتی کتێبی وانەکانی شیمی و فیزیکی فێرگە مامناوەندییەکانی سوید زۆر کۆنن و سی ساڵە ئاڵوگۆڕی زۆریان تێدا پێکنەهاتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".