Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هاوڕەگەزخوازان بۆ زەواج ناچنە کڵێسە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 13 augusti 2012 kl 15.15
wêne: Scanpix

پاش تێپەڕینی سێ ساڵ لە پەسندکرانی زەواجی هاوڕەگەزان هێشتا خەڵکێکی زۆر کەمی هاورەگەزخواز لە کڵێسەکانی سویددا زەواجیان کردووە. کارین لۆنگستروێم ڤینگێ، قەشەی خوێڤدێ دەڵێ هۆی ئەم ڕێژە کەمە رەنگە ئەوە بێ کە زۆرێک لە هاوڕەگەزخوازان بە گشتی نایەنە کڵێسە و خزمەتەکانی کڵێسە قەبووڵ ناکەن. ئەویش لەبەر ئەو پاشخانە توند و تیژەی ئێمە دەرهەق بە خەڵکی هاوڕەگەزخواز هەمانبووە. هۆیەکی تریشی لەوانەیە ئەوە بێت کە ئەو کەسانە هەر نایانەوێ زەواج بکەن.

کاارین لۆنگستروێم دەڵێ بۆچوونی خەڵکەکە لە بەرامبەر ئەم روانگە توندوتیژەی ئێمە وا بەئاسانی ناگۆڕدرێ و کات دەبات.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٩وە هاورەگەزخوازان بۆیان هەیە کە بە پێی یاسا لە کڵێسەدا پێکەوە زەواج بکەن. کەچی ساڵی پار تەنیا دوو جووت ئەم کارەیان کرد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".