Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شیرکەتی تێلیاسۆنێرا یارمەتیی سانسۆر لە تاجیکستان دەدات

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 14 augusti 2012 kl 10.40
Till vänster: Nuriddin Karsjibojev. Till höger: censurorder från tadzjikiska Telestyrelsen från mars i år. Foto: Privat/Sveriges Radio

شیرکەتی سەر بە تێلیاسونێرای سویدی ـ فینلاندی لە تاجیکستان لەسەر داخوازی ڕژیمی ئەم وڵاتە بەر بە وەشانی پۆرتالەکانی دەنگوباسی ئەم وڵاتە لەسەر ئینترنێت دەگرێ. ئەمەیان ئەمڕۆ بەشی ناوەندیی دەنگوباسی ڕادیۆی سوید لەقاوی دا.

نووریددین کارشی‌بۆیێڤ سەرۆکی یەکێتیی میدیا سەربەخۆکانی تاجیکستان دەڵێ: تیسێل کە شیرکەتی سەر بە تێلیاسۆنێرای سویدی لە تاجیکستانە لەگەڵ ڕژێمی ئەم وڵاتە دەستیان تێکەڵاوە و لە پێشێلکردنی مافی شاروومەندانی تاجیکیدا بۆ دەستپێڕاگەیشتن بە زانیاریی ئازاد و نادەستەبەر شەریکەتاوانە و ماڵپەڕەکانی ئینترنێت لەسەر داوای حوکوومەت فیلتەر دەکات.

لەم ناوەدا دەیان ماڵپەڕی دەنگوباس بۆنموونە ڕۆژنامە گەورەکانی سەر ئینترنێت، هەواڵدەرییە گەورەکانی ڕووسیی وەک ریا و لێنتا، تلەڤزیۆنی ڤێستی، ئاژانسەکانی دەنگوباسی فەرگانا و نیووز بە تاجیکی و تەنانەت یووتیووبیش مەمنووع کراون.

کاربەدەستانی تاجیکی ئەم سانسۆرکردنانە هەندێ جار بە گرفتی تەکنیکی پاساو دەدەنەوە. جاروباریش بە سەردێڕ و کامێنتی نەشیاو و هاندەرانە. جێی باسە کە ئەم شیرکەتە ئەمساڵ نۆ میلیارد کرۆنی سوود کردبوو.

ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور لەبە ئەم سانسۆرکردنانی ئینترنێتی و ئازادنەبوونی میدیاکان ڕەخنەی توندی لە کاربەدەستانی تاجیکستان گرتووە. سەرۆکی پێوەندیی تێلیاسۆنێرا، تووماس یۆنسۆن راستبوونی ئەم بلۆککردنەی ئینترنێت کە شیرکەتەکەیان لە تاجیکستان کردوویەتی سەلماند. بەڵام گوتی کە کاتێ حوکوومەت هۆی هێمنایەتیی نەتەوەیی بە پاساو دێنێتەوە، ئێمە و شیرکەتەکانی سەر بە ئێمە دەبێ مل کەچی ڕێسا و یاساکان بن!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".