Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بە میلیۆنان کرۆن بۆ خواردنەوە لە سەر حیسابی خەڵک

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 14 augusti 2012 kl 10.48
montage SR / wêne: Scanpix

دامەزراوەی دەوڵەتیی توێژینەوەی ستراتێژیکی سوید لە جێژنی ١٥ ساڵەی خۆیدا بە میلیۆنان کرۆن پارەی باجدەرانی بۆ کڕینی خواردنەوەی ئەڵکۆڵی و لەسەر ناوی لێکۆڵینەوە خەرج کردووە. ئەمەیان ڕۆژنامەی داگێنز نیهێتر لەقاوی داوە.

داگێنزنیهێتر دەنووسێ کە لەماوەی سێ ساڵدا نۆ میلیۆن و سێسەد هەزار کرۆن  دراوەتە ڕێکخەری میوانییەکانی ئەم دامەزراوەیە و کەس نازانێ ئەم پارانە چۆن خەرج کراون. ئەم ڕێکەوتننامەیەش بەبێ ئەوەی بەڵگەنامەی ئاشکرایەک لە گۆڕێدا بێ مۆر کراوە.

جەژنی ١٥ ساڵەی دامەزراوەکە لە بلۆهاللنی شارەوانیی ستۆکهۆڵم و بەچاولێکەری لە ڕێوڕەسمی نۆبێل بەڕێوەچوو. ٥٠٠ میوانی هەبوو کە لە ناویاندا پارێزگاران، مودیر و سەرۆکەبەرزەکان، ڕۆژنامەنووسان، وەزیری پەروەردە یان بیۆرکلوند و وەزیری ئەوکاتی لێکۆڵینەوە تووبیاس کرانتز ـ هەردوو لە حیزبی لیبرالی گەل ـ دەبینران و سەرجەم دوو میلیۆنی تێچوو.

بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەکە دەڵێ پەژیوانم لەوەی کە دەستەی بەڕێوەبەریم ئاگادار نەکردەوە لەوەی کە دەبێ حەتمەن ڕێکەوتننامە بنووسن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".