Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

خۆپێشاندەرانی ئاسووری هێرشیان کردە سەر باڵوێزخانەی سووریا لە ستۆکهۆڵم

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 14 augusti 2012 kl 12.20
wêne: Henrik Montgomery/Scanpix

پۆلیسی پارێزگای ستۆکهۆڵم دە کەسی دەستبەسەر کردن کە ئەم بەیانییە لەگەڵ سی کەسی‌تر باڵوێزخانەی سووریا لە داندریدی ستۆکهۆڵمیان داگیر کردبوو.
سەعات دەی بەیانی بوو کە پۆلیس لەم هێرشە ئاگادار کرایەوە و پاش پێنج دەقیقە خۆی گەیاندە شوێنی ڕووداوەکە و ئەو کەسانەی لە ناو و دەرەوەی باڵویزخانەکەدا دەردەست کرد.

پۆلیس دەڵێ دە کەسە گیراوەکە لەبەر دەستدرێژیی گەورەی نایاسایی و خراپکاری گیراون. قسەبێژی خۆپێشاندەران کە خۆی بە جۆرج ناساند بە هەواڵدەریی تێ‌تێی ڕاگەیاند کە ئەوان سەر بە ڕێکخستنێکی مەسیحیی سووریان و دەیانەوێ بە جیهانیان رابگەیێنن کە ئەوانێش دەیانەوێ حوکوومەتی ئەسەد بڕووخێنن.

نزیکەی ١٥ کەس لە خۆپێشاندەران دوای ئەم دەردەستکرانەش هەر لەوێ مانەوە و دروشمیان دەدا: ئێمە ئازادیمان لە سووریا دەوێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".