Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیسی سویدیش نەیدەتوانی بەر بە ڕووداوی هاوچەشنی ئوتوێیا بگرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 14 augusti 2012 kl 13.20
wêne: Gusten Holm / SR

ئەگەر ڕووداوێکی وەک کوشتارەکەی دوورگەی ئوتوێیای نەرویژ لە سویدیش قەومابا، ئەوا پۆلیسی ئێرەش نەیدەتوانی باشتر رەفتار بکا و بەر بەم تراژیدیایە بگرێ. لێکۆڵەری کاری پۆلیس، بوو ڤێنستروێم دەڵێ هۆیەکەی زۆرتر ئەوەیە کە بەشیکی زۆری سەرۆکانی پۆلیسی سوید زانیاریی نوێکراویان نییە و هەموو شت هەر ڕێسا و یاسای تەشریفاتییە. ئەو دەڵێ هەڵەی گەورە لە سوید ئەوەیە کە سەرۆکپۆلیسەکان سەرۆکی تایبەتیی ئەم کارە نین و دەکرا سەرۆکی هەموو بوار و ڕێکخراوێکی دیکەش بن.

ئەو هەروەها ئاماژە بە کەمایەسی لە پێوەندیی نێوان کاربەدەستانی جۆراوجۆر لە سویددا دەکا و دەڵێ کاربەدەستان لە سوید سەربەخۆن. راستە هاوکارییان هەیە بەڵام بڕیارێکی ئاشکرا لە سەر چۆنەتیی کاردانەوەی هاوبەش لە گۆڕێدا نییە. ئاوڕی لێ نادرێتەوە و ڕاهێنانی پێویستیشی لەسەر  ناکرێ!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".