Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تەقینەوە لەبەر دەرگای سینەمایەک لە یاکوبسبەری

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 15 augusti 2012 kl 13.42

شەوی ڕابردوو تەقینێک لە بەر دەرگای سینەمای فالکنی یاکوبسبەریی سەربە ستۆکهۆڵم کە بووە هۆی شکانی پەنجەرە و دەرگای چوونەژوورەوە و ڕووخانی بەشێک لە میچی سینەماکە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە و کەسیش لەم پیوەندییەدا نەگیراوە.

پۆلیس ئەم رووداوە بە زیانبار بۆ گشت خەڵک دەنرخێنێ کەچی نازانێ کێ لە پشت ئەم تەقینەوەیەدا بووە و لەبەرچی ئەم کارەی کردووە. هەواڵدەریی تێ‌تێ دەڵێ پاشماوەی ئەم بۆمبە تەقاوە دەستی بەسەرداگیراوە تا لەلایەن تەکنیکزانانی پۆلیسەوە لێی بکۆڵدرێتەوە.

سینەمای فالکن لە سێنترۆمی یاکوبسبەریدا هەڵکەوتووە سەر بە کۆمۆنی یەرفێللا لە باکووری ڕۆژاوای ستۆکهۆڵم.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".