Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خواردنەوە بە پارەی باج لەوانەیە سەرئێشەی زۆری پێوەبێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 15 augusti 2012 kl 13.45
Fotomontage SR / Bilder: Scanpix

دامەزراوەی دەوڵەتیی توێژینەوەی ستراتێژیکی سوید کە لە جێژنی ١٥ ساڵەی خۆیدا بە میلیۆنان کرۆن پارەی باجدەرانی بۆ کڕینی خواردنەوەی ئەڵکۆڵی و لەسەر ناوی لێکۆڵینەوە خەرج کردووە دوور نییە بدریتە مەحکەمە.

داگێنزنیهێتر نووسیبووی کە لەماوەی سێ ساڵدا نۆ میلیۆن و سێسەد هەزار کرۆن دراوەتە ڕێکخەری میوانییەکانی ئەم دامەزراوەیە و کەس نازانێ ئەم پارانە چۆن خەرج کراون. ئەم ڕێکەوتننامەیەش بەبێ ئەوەی بەڵگەنامەی ئاشکرایەک لە گۆڕێدا بێ مۆر کراوە.

ڕۆژنامەی داگێنزنیهێتر دەنووسێ کە ئێستا دەزگای ڕکابەریی سەر بە دەوڵەت (Konkurrensverket) ئیمکانی ئەوەی هەیە کە لەم پرسە بکۆڵێتەوە و حوکوومەتیش ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی دامەزراوەکە بداتە مەحکەمە.

هێن‌نینگ ئیسۆز پسپۆڕی یاسای دامەزراوەکان بەم ڕۆژنامەیەی گوتووە کە دەوڵەتی سوید خۆی بەرپرسی دابینکردنی ئیمکانات و باری ئابووریی ئەم دامەزراوەیە بووە، بۆیە ئەگەر بەو ئاکامە بگات کە خەرجکرانی ئەم بڕەپارە زۆرە لەگەڵ ستراتیژیی توێژینەوە نایەتەوە ئەوا دەتوانێ ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی دامەزراوەکە بداتە مەحکەمە.

وەبیر دێنمەوە کە بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی دەوڵەتیی توێژینەوەی ستراتێژیکی سوید گوتبووی پەژیوانم لەوەی دەستەی بەڕێوەبەریم ئاگادار نەکردەوە لەوەی کە دەبێ حەتمەن ڕێکەوتننامە لەگەڵ ڕێکخەری میواندارییەکان بنووسن و هەروا پارەی نەدەنێ!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".