Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئایا بەریتانیا ڕێ دەداتە ئاسانژ وڵات جێ‌بهێڵێ؟

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 15 augusti 2012 kl 15.45
Wêne: Kirsty Wigglesworth/Scanpix.

ریکاردۆ پاتینیوو (Ricardo Patiño) وەزیری دەرەوەی ئێکوادۆر ڕایگەیاند کە حوکوومەتەکەی تەنیا بیر لەوە ناکاتەوە کە ئاخۆ جولیان ئاسانژ ـ سەرۆکی ماڵپەڕی لەقاودەری ڤیکی‌لیکس ـ ئیزنی مانەوە ـ ئیقامەتی دەدرێتێ یان نا، بەڵکوو لەوەش کە بێت و ئیقامەتی بدرێتێ ئەدی چۆن لە بەریتانیا بیهێنێتە دەرێ.

پاتینیوو بە هەواڵدەریی رۆیتێرزی گوتووە کە باسەکە هەر دانی مافی پەنابەری بە ئاسانژ نییە بەڵکوو ئاغەی ئاسانژ دەبێ حوکوومەتی بەریتانیاش دەستەبەریی ئەوەی بداتێ کە بە ئازادی وڵات بەجێ بێڵێ. ئایا ئەمە دەگونجێ؟ ئەمە پرسێکە کە ئێمە دەبێ هەردەم بیری لێبکەینەوە.

ڕۆژنامەی بەریتانیایی د گاردیەن نووسیویەتی کە سەرچاوەیەکی نەناسراو لە ئێکوادۆر پێی گوتووە کە حوکوومەتی ئەم وڵاتە ئەمڕۆ لەسەر ئەوەی ئایا جولیان ئاسانژ ئیزنی مانەوەی بدرێتێ یان نا بڕیار دەستێنێ. ئەم هەواڵە تا ئێستا لەلایەن چ سەرچاوەیەکی فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".