Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فەیسبووک گومانی پێشێلکردنی یاسای لێدەکرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 15 augusti 2012 kl 15.47
wêne: Timur Emek

کاربەدەستانی حوکوومەتیی وڵاتانی ئەورووپای باکوور لە پرسگەلی کۆمپیوتێریدا رەخنەیان لە هەندێ کارکردی نوێی تۆڕی پێوەندیی ئینترنێتی فەیسبووک هەیە و ڕێککەوتوون تا لە لێکۆڵینەوەیەکدا خاڵە دژەیاساییەکانی دەستنیشان بکەن. تلەڤزیۆنی سوید وێڕای گێڕانەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند کە پشکنەرانی کۆمپیوتەریی سکاندیناڤیا بەرپرسی ئەم توێژینەوەیەن.

یەکێ لەو خاڵانەی کاربەدەستان کاردانەوەی رەخنەگرانەیان نیشان داوە ئەوەیە کە فەیسبووک چەتی تاکەکەسی و پرایڤتی بەکاربەران ئەرشیڤ دەکات. هەروەها ئەوەی کە دەموچاوی خەڵک لە وێنەی تریشدا دەناسرێتەوە و بەشێوەی ئوتوماتیکی تەگ دەکرێ واتا بە ناوی کەسەکەوە دەستنیشان دەکرێ.

لەسەر ئەوە ڕەخنەیەی کە بۆچی چەتی تاکەکەسان دەپاریزرێ، یان فریدریکسۆن قسەبێژی فەیسبووک لە سکاندیناڤیا دەڵێ ئەمە سیستەمێکی ئوتوماتیکە و بۆ پاراستنی منداڵانە لە مەترسیی دەستدرێژیی گەورە.

بڕیارە لە کۆتایی مانگی سێپتامبردا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان پشکنەرانی بواری کۆمپیوتەری و بەرپرسانی فەیسبووکدا پێکبێ تا تاووتوێی ڕەخنە و داواکان بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".