Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

نەخۆشیی سیپەلک گەلێ زیاتر لە جاران ژنان دەکاتە قوربانی

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 16 augusti 2012 kl 10.46
wêne: Fredrik Sandberg/Scanpix

ژنانی سویدی گەلێ زیاتر لە جاران بە نەخۆشیی سیپەلک (بە سویدیKOL) دەمرن. بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە فۆندی سیپەلک و دڵ (Hjärt-Lungfonden) بڵاوی کردۆتەوە لەم پانزدە ساڵەی دواییدا ڕێژەی مردنی ژنان بە هۆی نەخۆشیی سییەکان ٧٤ لەسەد زیاد بووە.

کیککی ناربوومی ٦٧ ساڵە دانیشتووی سوندبی بەری لە باکووری ستۆکهۆڵم دەڵێ بێت و سترێس بم ئەوا تەنگەنەفەس دەبم. ئەگەریش لەدەرەوەی پێنج دەرەجە سارد بێ ئەوا هەناسەم بۆ هەڵناکێشرێ. ئەگەر هەوا شێداریش بێ هەروا.

کاتێ ناربووم جاری یەکەم لەبەر تەنگەنەفەسی چووە لای دوکتۆر، پێیان گوت ئاسمای هەیە. ئەمە لەسەرەتادا بە زۆر کەس کە نەخۆشیی سیپەلکیان هەیە دەڵێن.

نەخۆشیی سیپەلک دەکرێ وەک هەوکردنێکی بەردەوامی سییەکان پێناسەبکرێ و لەم ساڵانەی دواییدا بە پێی ئامارەکان ڕێژەیەکی زۆری ژنانی کردۆتە قوربانی.

ئەم ڕاپۆرتە نوێیەی فۆندی سیپەلک و دڵیش نیشان دەدا کە زێدەبوونێکی بەرچاوی مەرگی ژنان لەم پانزدە ساڵەدا بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە بووە. ژمارەی ئەو ژنانەی ساڵی رابردوو بەم نەخۆشییە مردن لە چاو ساڵی ١٩٩٧، واتا چوار ساڵ لەوە پێشتری، ٧٤ لەسەد زیاتر بوو. کەچی ڕێژەی مەرگی پیاوان لە هەمان ماوەدا بەم نەخۆشییە نیو لەسەد کەمتر بۆتەوە.

شێل لارشۆن جێگری سەرۆکی فۆندی توێژینەوەی سی و دڵ دەڵێ زیدەبوونی ژنانی تووشبوو بەم نەخۆشییە لە سەرەتای ٢٠٠٠ەوە و بەم پێیەش زۆربوونیان لە کلینیکەکانی نەخۆشیی سیپەلکدا بە گرفتێکی جیددی دادەنرێ و دەبێ بیری لێبکرێتەوە تا لەوە مەزنتر نەبێتەوە.

شێل لارشۆن هەروەها دەڵێ هۆی ئەم زێدەبوونە زانیاریی زیاتری پزیشکانە لەم نەخۆشییە و هاوکات زێدەبوونی ژمارەی ژنانی جگەرەکێش و چکۆلەتربوونی سیپەلک لە چاو هی پیاوان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".