Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سووکایەتی و ئازاردران لەلایەن هاوپۆلانەوە گرفتی گەورەی فێرگەکانە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 16 augusti 2012 kl 13.28
wêne: Janerik Henriksson/Scanpix

لەم سالانەی دواییدا لە هەر پێنج قوتابییەی پۆلی ٦ تا ٩، دوو کەسیان زۆربەی جاران یا گەلێ جار لە فێرگەدا بەرەوڕووی سووکایەتی و ئازادان بوونەتەوە. ئەمەیان منداڵەکان خۆیان بۆ دامەزراوەی فرێندزیان باس کردووە کە یەکەمین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی ئامادە کردووە و بەشی هەواڵەکانی تلەڤزیۆنی سوید دەستی پێڕاگەیشتووە.

منداڵێکی لە جاران زیاتر هەست بە نادڵنیایی لە فێرگەدا دەکەن، بەتایبەت لە ئاودەستخانە و شوێنی جلگۆڕیندا. تەنیا ٦٣ لەسەدی منداڵان گوتوویانە کە لە فێرگەدا هەست بە دڵنیایی دەکەن و یەک لە دەیان تەنانەت هیچ کارمەندێکیش لە فێرگەکەیاندا شک نابەن کە هات و سووکایەتییان پێکرا یا ئازاد دران سکاڵای بەرنێ. هەمان ڕێژەش دەڵێن ئەو کارمەندانەی هەیانن هیچ ناکەن کاتێ دەبینن قوتابییەک ئازاری ئەوانی دی دەدا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".