Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەلاشبوونی کەرەسەی پەروەردە و مەترسیی پڕوپاگەندە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 16 augusti 2012 kl 13.33
wêne: Emma Hultgren/P4 Radio Stockholm

بودجەی تەرخاندراو بۆ کڕینی کەرەسەی پەروەردە لە ماوەی دە ساڵاندا ٢٠ لەسەد کەم بۆتەوە. ئەمە ڕۆژنامەی سکوول‌ڤەردن (Skolvärlden) راپۆرتی کردووە. لەم ناوەدا جیاوازیی نێوان کۆمۆنەکان زۆرە و کۆمۆنی ئاریێ پلووگ (Arjeplog) زۆرترین بودجەی بۆ ئەم کارە تەرخان کردووە.

هاوکات ئەو کەرەسە پەروەردانەی سپۆنسەریان هەیە زێدەتر بوون. دیارە ئەمە بۆ ئەو فێرگانەی بودجەیەکی کەمتریان بۆ کەرەسەی پەروەردە هەیە سەرنجڕاکێشە کە لە ڕێی ئینترنێتەوە کەرەسەی خۆرایی شیرکەتەکان، پارتییە سیاسییەکان و ڕێکخراوە خاوەنبەرژەوەندییەکان بەکار بێنن.

بەڵام ئاخۆ ئەمە چ کاریگەرییەکی لە سەر قوتابییەکان دەبێت. ئاننا یوانسۆن هارری توێژەری کەرەسەی پەروەردە لە زانکۆی لینشۆپینگ بە هەواڵدەریی تێ‌تێ دەڵێ کە پێوەندییەکی ئاشکرا لە نێوان کەمبوونەوەی ڕادەی کڕینی کەرەسەی پەروەردە و نزمتربوونی ڕادەی تێگەیشتنی قوتابیان لەوانەکاندا هەیە.

تلەڤزیۆنی سوید دەڵێ هەربۆیەشە دەنگی رەخنە و نارەزایەتی بۆ نموونە لەلایەن پارتی ژینگەی سویدەوە بەرز بۆتەوە کە دەڵێ قوتابیان کەوتوونەتە بەر شەپۆلی پرۆپاگانداوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".