Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرۆکوەزیری ئیتیووپی کۆچی دوایی کرد

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 21 augusti 2012 kl 09.18

بەگوێرەی هەواڵێک کە تلەڤزیۆنی دەوڵەتیی ئیتیووپی بڵاوی کردەوە سەرۆکوەزیری ئەم وڵاتە مەلەس زەناوی کۆچی دوایی کردووە. زەناوی لەوەتەی مانگی یونییەوە بە ئاشکرا لە هیچ شوێنێک نەبینرابوو. ئەو هەروەها ئەم کەسە بوو کە گفتوگۆکانی بەخشرانی دوو ڕۆژنامەوانە بەندکراوە سویدییەکانی لەم وڵاتە دەبردە پێش.

ونبوونی پێشتری مەلەس زەناویش جێی نیگەرانیی وەزیری دەرەوەی سوید ـ کارل بیلد ـ بوو چون بەڕێی زەناوی دەرفەتی ئازادکرانی دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەکە و لێخۆشبوونیان هاتبووە پێشێ.

لە کۆتایی مانگی یوونیدا ساڵێک بەسەر گیرانی دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەکە لە ئیتیووپی دەرباز بوو و لە گشت پێوەندی و دانوستاندنەکاندا لەگەڵ خودی سەرۆکوەزیری ئەم وڵاتە باس لە لێخۆشبوونیان هاتبووە گۆڕێ و ئەو یارمەتیی ئەم کارەی دەدا.

شێتیل تروونڤۆڵ (Kjetil Tronvoll) پسپۆڕی سیاسەتی ئیتیووپیا و پرۆفیسۆری یاسا نێونەتەوەییەکان لە ئینستیتووتی سیاسەت لە ئۆسلۆ لەوتووێژێکدا لەگەڵ بەشی دەنگوباسی ڕادیۆی سوید ئێکۆت ڕایگەیاند کە لەمێژە نیگەرانی بارودۆخەی سیاسیی ئەم وڵاتەیە و مردنی سەرۆکوەزیر دەبێتە هۆی قەیرانێکی گەورە.

ئێستا بە مردنی سەرۆکوەزیری ئیتیووپی کێشەی ئازادکرانی دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەکەی ساڵێکە لە زیندانی ئەم وڵاتەدان لەوانەیە دیزە بەدەرخۆنە بکرێ یا گرنگییەکەی جارانی نەمێنێتەوە چون حوکوومەتی وڵاتەکە دەبێ خەریکی ڕێکخستنی بارودۆخی ناهەمواری خۆی بێ. لەلایەکی ترەوە مەلەس زەناوی سەرۆکوەزیری کۆچکردووی ئەم وڵاتەش تاکەکەسێک بوو کە لەم دۆخە ئاستەمەی وڵاتەکەیدا لاگری بەخشرانی سویدییەکان و ئازادکرانیان بوو.

شێتیل تروونڤۆڵ دەڵێ بەداخەوە پێموایە کە ئەم مردنە ڕەوتی بەخشرانیان دادەمرکێنێ. ئەگەری ئەوە گەلەک هندە کە سەرۆکی نوێی خولی گوزەری سیاسیی ئەم وڵاتە ژێر کاغەزی بەخشرانی ئەم ڕۆژنامەوانانە مۆر بکات. بۆیە بەلانی زۆر دەبێ چاوەڕێی هاتنی سەرۆکێکی سەقامگیر بکرێ.

ئەو دەڵێ ئەو کاتە کە هیوای ئەوە دەخوازرێ ئەم سەرۆکە نوێیە مەیلی ڕێککەوتنی هەبێ و حەزی لە خۆشناوێتیی نێونەتەوەیی وڵاتەکەی بێ. ئەمەش ببنە هۆی لێخوشبوون لەو دوو کەسە.

تۆ بڵێی ئازادکرانی دوو ڕۆژنامەوانە سویدییەکە چەندە نزیک بوو؟ شێتیل تروونڤۆڵ دەڵێ زۆر نزیک بوو. ئەمەش کە تا ئەو ئاستە هێنرا بەڕاستی زۆر زەحمەت بوو. کەچی دەتوانم بڵێم ئێستا ئێمە وەدوا کەوتووینەتەوە و هاتووینەتەوە خاڵی دەستپێک. ئەویش بە سەرنجدان بە ئەو ناهێمنییەی لەسەر هەڵبژاردرانی سەرۆکوەزیری سەقامگیر دەبینرێ.

لە راستیدا ووەک شتێکی ڕەسمی و تەشریفاتی ئەمە سەرکۆمار گیرما وۆڵدێ گیورگیس ـ کە ژێر بڕیاری لێخۆشبوون واژۆ دەکات کەچی بە گوێرەی ئەوە زانیارییانەی لە ئەدیس ئابابا هاتوون لە کردەوەدا سەرۆکوەزیر بڕیاردەری سەرەکیی بڕیاری لێخۆشبوونە. 

ئێستا هایلێ‌مەریام دێسالێگن وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرە کە حوکوومەتی ئیرتیووپی بەڕێوەدەبات. لە ماوەی ونبوونی مەلەس زەناویشدا هەر ئەو جێی گرتبۆوە.  هەواڵدەریی ڕۆیتێرز لە زمان سیاسەتوانێکی ناو حوکوومەتەوە نووسیویەتی کە بارودۆخی ئیتیووپی سەقامگیرە و هەموو شت وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە دەچێتە پێشێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".