Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سووزەنەک و چڵککردنی کلامیدیا لە ناو گەنجاندا زۆر بووە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 23 augusti 2012 kl 14.14
وتووێژ لەگەڵ دوکتۆر کاموران ئینجی
(4:37 min)
wêne: Karin Malmhav/SvD/Scanpix

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ئەنیستیتووتی بەرگری لە نەخۆشییە درمییەکان (Smittskyddsinstitutet) لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٩٩ حاڵەتی سووزەنەک ڕاگەیەنراوە کە ئەمە لە چاو ساڵی رابردوو پەنجا لەسەد زێدەتر بووە. ١٧٠ کەس لەمانە ژن بوون و لەوان پیاواندا ڕێژەی ئەوانەی لەگەڵ پیاوی‌تردا پێوەندییان هەبووە ٦٧ لەسەد زێدەتر لە ژمارەی ساڵی بەرێ بووە.

زیاتر لە نیوەی پیاوانی هێتروسێکسوێل کە سووزەنەکیان هەبووە لەدەرەوەی وڵات پاش پیوەندییەکی سێکسی گرتوویانە. بەتایبەت لە ئاسیای باشووردا. لە گوێن توێژەرانی بواری نەخۆشی، باکتریا سەرسەختەکان (multiresistenta bakterier) لەوێ هەن. دوکتۆر کاموران ئینجی ئەم دوو نەخۆشییانە زیاتر شی دەکاتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".