Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە ژمارەی لایەنگراندا لە پێشەنگدایە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 4 juni 2013 kl 10.44
foto:scanpix

بەپێی ئاماری نوێی لایەنگرانی پارتەکان کە دەستگەی ئاماری (SCB) ئەمڕۆ ئاشکرای کرد بەرەی هاوپەیمانی ڕاست لایەنگرانیان کەم بۆتەوە بە شێوەیەک گەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بوا ئەوا لەسەدا 40.7 دەنگیان دەهێنا. هەرچی مۆدێراتەکانە لە بەرەی ڕاستدا بەراورد بە ئاماری ساڵی ڕابوردوو لایەنگرێکی زۆریان لەدەست داوە واتا لەسەدا 26.9 لایەنگریان هەیە بە پێی ئەو ئامارە نوێیە. بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە سۆسیالدیموکراتەکان، چەپ و ژینگە بەپێچەوانەی بەرەی ڕاستەوە لایەنگرانیان زیادی کردووە بۆ لەسەدا 50.5.  

-  ئەوەی کە گرنگە لەم پرسەدا ئەوە نییە کە مۆدێراتەکان لایەنگرانیان کەم بۆتەوە بەڵکە ئەوەیە کە مەسیحییەدیموکراتەکان و پارتی سێنتەر لەبەرەی ڕاست بەردەوام لایەنگرانیان کەم دەبێتەوە و کەوتوونەتە ژێر ئاستی هاتنە نێو پەرلەمانەوە سیاسەتناس لە زانکۆی لوندەوە میکاییل سوندستریۆم دەڵێت هەرچەندە ئەنجامەکان بەپێی ئامارەکان دەگۆڕێت بەڵام ئەوەی کە تا ئێستا بەردەوام بووە کەمبوونەوەی لایەنگرانی ئەو دوو پارتەیە.

بەپێی ئاماری نوێی لایەنگرانی پارتەکان کە دەستگەی ئاماری (SCB) ئەمڕۆ ئاشکرای کرد بەرەی هاوپەیمانی ڕاست لایەنگرانیان کەم بۆتەوە بە شێوەیەک گەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن بوا ئەوا لەسەدا 40.7 دەنگیان دەهێنا. هەرچی مۆدێراتەکانە لە بەرەی ڕاستدا بەراورد بە ئاماری ساڵی ڕابوردوو لایەنگرێکی زۆریان لەدەست داوە واتا لەسەدا 26.9 لایەنگریان هەیە بە پێی ئەو ئامارە نوێیە. بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە سۆسیالدیموکراتەکان، چەپ و ژینگە بەپێچەوانەی بەرەی ڕاستەوە لایەنگرانیان زیادی کردووە بۆ لەسەدا 50.5، سۆسیالدیموکراتەکان بەتەنها لەسەدا پێنج لایەنگرانیا زیادی کردووە بۆ لەسەدا 35.6.

سڤارییەدیموکراتەرنا پارتی ناسراو بە دژە بیانی لەسەدا 7.7 لایەنگرانی هەیە واتا بە دوو یەکەی سەدی زیادی کردووە.  

ئەم ژمارانە دەکرێت تا کاتی هەڵبژاردنەکان بگۆڕدرێن بەڕای سیاسەتناس میکائیل سوندستیۆم، ئەو هەروەها دەڵێت کارێکی ڕاست نییە لە سەر دەرئەنجامی ئەم ئامارانە بەرەی ئۆپۆزسیۆن گوڕبدەن بۆ هاوپەیمانییەکی لە شێوەی ساڵی 2010 چونکە ئەوە گەرەنتی نییە بۆ سەرکەوتنیان، بەڵام سازنەدانی هاوپەیمانیش پناچێت هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ژمارەی لایەنگرانیان هەبێت.

ئەوەی کە کاریگەر دەبێت بە دەرئەنجامەکانی ئەم ئامارە پارتە بچوکەکانی بەرەی هاوپەیمانی ڕاستە سێنتەر و مەسیحییەدیموکراتەکان بەڕای سوندسترێۆم ئاخر بەپێی ئەو ئامارە نوێێە پارتی مەسیحییەدیموکراتەکان لەبەرەی هاوپەیمانی ڕاست لایەنگرانیان لەوە کەمترە کە بتوانن بێنە پەرلەمانەوە لەسەدا 3.6، هەرچی پارتی سێنتەرە بە ئاستەم سنوری ئەندامێتی پەرلەمانیان تێپەڕاندوە لەسەدا 4.2.

- ئەوەی کە بەرەی هاوپەیمانی ڕاستی هەراسانکردووە ئەوەیە کە مۆدێراتەکان دانگی لایەنگرانی پارتە بچوکەکانی نێو ئەو بەرەیەی بۆ خۆی بردووە، ئەوەی کە ئەو پارتە بچوکانە دەتوانن بیکەن ئەوەیە کە سەرسەختانەتر شەڕ لەسەر هێشتنەوەی لایەنگرەکانیان  بکەن.

بەڵام ئەوەمان بیر بێت کە ئەم ئامار و ژمارانە دەبێت بە وریاییەوە چاو لێ بکرێت بەڕای سیاستناس میکایل سوندستریۆم، چونکە تا کاتی هەڵبژاردن دەکرێت بگۆڕدرێن.

  - هێشتا زۆر زۆری ماوە بۆ کاتی هەڵبژاردنەکانی 2014، پێشتر بینیمان کە ئەم ئامارە لەمانگی مای ساڵی 2009 دا واتا لەکاتی پێش هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2010دا چۆن بوو پاشان کە هەڵبژاردنەکان ئەنجام درا ژمارەی دەنگدەران جیاوازی زۆریان لەگەڵ ئامارەکانی پیش هەڵبژاردن هەبوو، سوندستریۆم دەڵێت هێشتا زۆری ماوە بۆ ئەوەی ئەو ئامارا و ژمارانەی لایەنگرانی پارتە سیاسییەکان ڕوون و جێگر ببنەوە.

جێی ئاماژەیە ئاماری (SCB) کە ساڵانە لەلایەن نوسینگەی ناوەندەی ئاماری دەوڵەتی سەبارەت بە لایەنگرانی پارتە سیاسییەکان بڵاو دەکرێتەوە  نزیکەی 9000 کەس بەشداری تێدا دەکەن، واتا ئەو کەسانەی وەڵامی ئەو ڕاپرسییە دەدەنەوە بەراورد بە ئامارە بازرگانییەکان جیاوازییەکی دیکە ئەوەیە کە ئەم ئامارە بەراورد بەوانی دیکە ساڵی دووجار لەماوەی مانگی مای و نۆڤەمبەردا ئەنجام دەدرێت واتا دەرئەنجامەکان پشتیان بە ڕاپرسی درێژایی مانگێک بەستووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".