Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەندیکای کرێکاران داوا دەکات سۆسیالدیموکراتەکان بەتەنها بەشداری هەڵبژاردن بکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 5 juni 2013 kl 10.27

هەشت لە چواردە ڕێکخراوەکەی سەندیکای سەراسەری کرێکاران (LO) داوا دەکەن سۆسیالدیموکراتەکان بەتەنها بەشداریی هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو 2014 بکەن. هەروەها بەپێی ڕاپرسییەک کە ڕۆژنامەی (Svenska Dagbladet) ئەنجامی داوە بەرپرسانی سەندیکا پێیان وایە کە سۆسیالدیموکراتەکان پێشوەخت پەیمانی بەخشینەوەی وەزارەت نەدەنە پارتەکانی چەپ و ژینگە.    

بەرپرسی سەندیکای (IF Metall) ئەندەرش فێربێ دەڵێت باشتر وایە پارتەکان بەتەنها بەشداری هەڵبژاردنی داهاتوو بکەن. 

-  بە ڕای من خەڵکی سوید پێیان وایە کە پارتە سیاسییەکان بە پرۆگرام و کارامەیی خۆیانەوە و بەتەنها بەشداری هەڵبژاردن بکەن. فێربێ دەڵێت کاتی هەڵبژاردن خەڵکی بیر لە پێکهێنانی حوکوومەت ناکەنەوە بەڵکە ئەو پرسە لای هەمووان ئاشکرایە کە پێکهێنانی حوکوومەت دوای هەڵبژاردنە و بە پشتگیری پەرلەمان ساز دەکرێت. ئەندەرش فێربێ دەڵێت ئیتر ئەو کات بەپێی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان پارتەکان دەتوانن لە هاوپەیمانێک بگەڕێن.      

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".