Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لەمەودوا بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندی ئاسانتر دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 5 juni 2013 kl 14.18

حوکوومەت پێشنیاز دەکات کە لەمەودوا بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندی و سەردان دژ بەو پیاو و ژنانەی بەرامبەر هاوسەرەکەیان توندوتیژی دەنوێنن ئاسانتر بکرێت بەتایبەت ئەو هاوسەرانەی کە لەهەمان ماڵدا دەژین و هێشتا جیا نەبوونەتەوە.

وەزیری دادا بیاتریس ئاسک دەڵێت ئەو یاسایانەی سەبارەت بە قەدەغەکردنی پەیوەندی تا ئێستا هەبووە کەموکورتی تێدایە هەر بۆیە هەوڵی باشترکردنی دەدەین.

ئاسک دەڵێت ئەو گۆڕانکارییانەی دەمانەوێت بیبینین  ئەوەیە کە ژمارەی قەدەغەکردنی پەیوەدنییەکان زیاد بکرێت و ژمارەیەکی کەمتر لە ژنان توشی توندوتیژی بێن چونکە زیاتر ژنان دووچاری توندوتیژی دێن هەرچەندە یاسای قەدەغەکردنی پەیوەندی هەردوو ڕەگەز دەگرێتەوە.

 بەپێی ئەو پێشنیازە ناوەڕۆکی یاساکە وا دەگۆڕدرێت کە لەبری ئەوەی مەرجی هەبوونی مەترسییەکی ڕوون و ئاشکرا هەبێت ئەوەندە بەسە کە مەترسی توندوتیژی بکرێت تا یاساکە لەسەر ئەو هاوسەرانە جێبەجێ بکرێت. جا ئەو لایەنەشی کە توندوتیژی و لێدانەکە ئەنجام دەدات ئەو دەبێت ماڵەکە بۆ هاوسەرەکەی چۆڵ بکات.

جێی ئاماژەیە نزیکەی 4000 داواکاری قەدەغەکردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرێک پەسەندن دەکرێت و نزیکەی 100 لەو داوایانە بەهۆی ئەوە پەسەند دەکرێن کە هاوسەرەکان لە ماڵێکدا پێکەوە دەژین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".