Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

زۆرینەی ئەو بیانییانەی بوونەتە هاوڵاتیی سویدی عێراقین

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 5 juni 2013 kl 16.38
foto: Sveriges Radio

لەماوەی ئەم ساڵدا نزیکەی 16300 بیانی کە لە 150 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون ڕەگەزنامەی سویدییان وەرگرتووە. نیوەیان هاوڵاتی وڵاتانی ئاسیا بوون، یەک لەسەر چواریان ئەورووپی و یەک لە دەیان لە وڵاتانی ئەفەریقاوە هاتوون، بەڵام زۆرینەی ئەوانەی ڕەگەزنامەی سویدییان وەرگرتووە پەنابەرە عێراقییەکانن کە ژمارەیان دەگاتە 6027 کەس بەپێی دەستگەی کۆچ.

بە پلەی دووەم پەنابەری پۆلۆنی دێت 754 کەس ئینجا تایلاندی 697 کەس، هەرچی ئەو بیانییانەیە کە بێوڵات دەژمێردرێن 637 کەسیان ڕەگەزنامەی وەرگرتووە.

ڕیزبەندیی وڵاتانی دیکە بەم شێوەیە بووە:

سۆماڵ: 597

سربیا: 431

تورکیا: 408

ئێران: 402

بۆسنە و هێرزێگۆڤینا: 374

ڕووسیا: 283  

جێی باسە ئەو بیانیانە لە نێوان یەکی مانگی جانوەری و سێی جولی ئەمساڵدا ڕەگەزنامەی سویدییان وەرگرتووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".