Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

منداڵە پەناخوازەکان لە یاسای ناردنەوە ڕیزپەڕ دەکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 juni 2013 kl 10.32

ئەو منداڵانە پەناخوازانەی بەتەنها دێنە وڵاتانی ئەورووپا لە یاسای یەکێتی ئەورووپا ناوبراو بە بڕیاری دەبلن کە تایبەت بە ناردنەوە ڕیزپەڕ دەکرێن، واتا گەر منداڵێکی پەناخواز داوای مۆڵەتی مانەوەی لە یەکێک لە وڵاتە ئەورووپییەکاندا ڕەت بکرێتەوە چیتر نانێردرێنەوە بۆ ئەو وڵاتەی یەکەمجار داوای پەناخوازییان لێ کردووە، ئەمە لە بڕیارێکی دادگای یەکێتی ئەورووپادا ئەمڕۆ ڕاگەیەنرا، یەکێتیی ئەورووپا هەروەها ڕادەگەیەنێت کە ئەم بڕیارە مانای ئەوە نییە کە هەر پەناخوازێکی منداڵ داواکەی ڕەتکرایەوە بۆی هەبێت لە وڵاتێکی دیکەی ئەورووپی داوای مۆڵەتی مانەوە بکات.

بەپێی یاسای دەبلن هەر پەناخوازێک داواکەی ڕەت بکرێتەوە دەنێردرێتەوە ئەو وڵاتەی یەکەمجار داوای پەناپەریی لێ کردووە، ئەم یاسایە بوە جێی پرسیار و داوای ئەوە کرا نابێت ئەو یاسایە منداڵانی بەتەنها هاتوو بگرێتەوە. جێێ باسە ڕەخنەکان دوای ئەو ڕاپۆرتە هاتن کە سەبارەت بە دۆزی منداڵێکی 15 ساڵانەی ئەفغانی لە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سویدەوە (Ekot) بڵاوکرایەوە، عەلی پانزە ساڵان دوای ڕەتکردنەوەی داواکەی لە سویدەوە بەرەوە ئیتالیا دەنێردرێتەوە واتا ئەو ولآتەی یەکەمجار داوای پەنابەریی لێ کردبوو هەرچەندە لەوێ توشی دەسترێژی و سوکایەتی زۆر هاتبوو.  

جێی باسە لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 1200 منداڵی پەناخواز بۆ مافی مانەوە هاتوونەتە سوید، 14 لەو منداڵانە لەلایەن پۆلیسەوە نێردراونەتەوە وڵاتێکی ئەورووپی.

-  من زۆر شادوومانم بەم بڕیارەی دادگای ئەورووپی، من دەمێکی بۆ ئەم پرسە تێدەکۆشم سیسیلیا ویکستریۆم ئەندامی پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر لیستی پارتی گەلی لیبراڵ دەڵێت نابێت ئەو منداڵە پەناخوازانە لە نێو وڵاتانی یەکیەتی ئەورووپایا پەرتەوازە بکرێن.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".