Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

هاوسەرگیریی شازادە مادەلێن ڕەخنەی لەسەرە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 juni 2013 kl 10.53
Foto: Ewa-Marie Rundquist

سبەینێ ڕۆژی شەممە دیسانەوە زەنگی کلێساکان بۆ هاوسەرگیرییەکی دیکەی شاهانە دەزرنگێنەوە، هاوسەرگیری شازادە مادەلێن کچی پاشای سوید لە بازرگانێکی ئینگلیزی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمەریکی بەناوی کریس ئونێل، کەژاوەی بوک و زاوا بە شەقامە ناسراوەکانی شاری ستۆکهۆلمدا دەگەڕێت و ڕێوڕەسمەکانیش ڕاستەخۆ لە کاناڵە مێدییایەکانی سویدەوە دەگوێزرێنەوە. بەڵام کۆمارییەکانی سوید دەڵێن ئەم هاوسەرگیرییە پرسێکی تایبەت بەو دوو کەسەیە و پێویست ناکات بکرێتە پرسی دەوڵەت.

لە بەرنامەی (P1 morgon) لە کەناڵی یەکی ڕادیۆی سویدەوە سەرۆکی پێشووی یەکێتی کۆمارییەکان هێلڤی لارشۆن دەڵێت پیرۆزبایی لە شازادە دەکەم بەڵام هیچ پێویست ناکات ئەو هاوسەرگیرییە بکرێتە پرسی هەموو سوید بەتایبەت لە سویدێکی دیموکرتیدا. بەڕای لارشۆن مانەوەی سیستێمی شاهانە تەنها لە قازانجی ڕۆژنامە بازرگانییەکانە کە بەڕۆژنامە زەردەکانیش ناودەبرێن،  هەردوولا خێزانی شاهانە و ڕۆژنامە بازرگانییەکان بە هەوای یەکتر دەژین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".