Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

تاقیکردنەوەی گشتی بارێکی گرانە بۆ مامۆستاکان

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 juni 2013 kl 14.13
foto:scanpix

بەهۆی فشاری تاقیکردنەوە گشتییەکانەوە (nationella prov) مامۆستایان فریای کاری پەروەردەیی ناکەون و بەو هۆیەوە لە کارەکەیان بێزار دەبن، بەپێی سەندیکای مامۆستایان. نارەزایی مامۆستایان لەکاتێکدایە کە ئەمساڵ وانەکانی کۆمەڵناسی و بابەتە زانستییەکانی وەک فیزیاش  خراونەتە تاقیکردنەوەی گشتییەوە ئەمە کاری مامۆستایانی هێندەی تر قورس کردووە بەڕای بەرپرسی سەندیکای مامۆستایان ئێڤا لیس سیرێن.

- مامۆستایان سەریان لێشێواوە و زۆریان وەختە لە ژێر فشارا بگرین هەندێکیش هێندە هیلاکن وەختە نەتوانن کەرەکەیان ئەنجام بدەن، لیس سێرین دەڵێت ئەم بارە دەبێت بگۆڕدرێت و کاری مامۆستا دەبێت وانەوتنەوە و بەرزکردنەوەی ئاستی فێرخواز بێت.

ئامانج لە تاقیکردنەوەی گشتی بۆ ئەوەیە ئاستی فێرخواز تاقیبکرێتەوە کە ئاخۆ گەشتوونەتە ئەو ئاستە خوازراوەی کە پلانی بۆ دانراوە یان نا. جێی باسە تاقیکردنەوەی گشتی لە ماددەکانی سویدی، ئینگلیزی و ماتماتیکدا دەدرێت بەڵام ئەمساڵ کۆمەڵناسی و ماددە زانستییەکانی وەک بایۆلۆجیشی زیاد کردووە کە بەڕای مامۆستایان تاقیکردنەوەی گشتی ئەو دوو وانەیە دەبێت دڵخوازانە بێت.  

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".