Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کچی سەرۆکی ئوزبەکستان گومانی بەرتیلخۆری لە سویددا لێ دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 7 juni 2013 kl 14.18
Gulnara Karimova. Foto: Mikhail Metzel/Scanpix.

ئاماژەیەکی زۆر هەیە کە گولنارا کاریموڤا کچی سەرۆکی ئوزبەکستان دەستی لە تاوانی بەرتیلخۆری لە دۆزی کۆمپانیای تەلەفۆنی (Telia sonera) هەبێت. ئەمە بەرنامەی (uppdraggranskning) لە تەلەفزیۆنی سوید ڕایگەیاندووە.

دادوەری گشتی کە لە ئوزبەکستان خەریکی لێکۆڵینەوەیە لە دۆزی بەرتیلخۆری تایبەت بە کۆمپانیای پەیوەندی تەلەفۆنی (Telia Sonera) داوای لە دادگای سەرەتایی ستۆکهۆلم کردووە کە زۆر لە بەرنامەی ئوپدراگ گرانسکنینگی تەلەفزیۆنی سوید بکەن تا ئەو بەڵگە و دۆکومێنتانەیان بۆ بنێرن کە ڕەنگە ئیمزای کاریمۆڤای کچی سەرۆکی ئوزبەکستانی پێوە بێت. دادوەری گشتی گونار ستێتلەر دەڵێت دەمانەوێت لێکۆڵینەوە لە دەستخەتی نوسراوەکان بکەین و ئەگەر جێ پەنجەیان پێوە مابێت، بەڵام تا ئێستا دادوەر دان بەوەدا نانێت کاریمۆڤا  گومانلێکراو بێت.

جێی بیرهێنانەوەیە لە سەرەتای ئەمساڵدا ئاشکرا بوو کە تێلیا سونێرا بۆ بەرفراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە ئوزبەکستان بەرتیلی دابووە بەرپرسی لقی تێلیا لەو وڵاتە تا بەهۆی پەیوەدنییەکانی لەگەڵ کچی سەرۆکی ئوزبەکستان ئەو کارە مەیسەر بکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".