Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خۆشبینییەکانی دوای هەڵبژاردنی سەرکۆماری نوێی ئێران لە بەر چییە؟

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 17 juni 2013 kl 14.55
حەسەن ڕووحانی بوو بە سەرکۆماری ئێران
(9:02 min)
Foto: Scanpix. Montage: Sveriges Radio

ڕۆژی جومعەی رابردوو، لە ئاکامی هەڵبژاردنی خولی یازدەهەمی سەرۆککوماریی ئێراندا، ئایەتوڵلا حەسەنی رووحانی بە هێنانەوەی زیاتر لە ١٨ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار دەنگ بوو بە سەرۆککۆماری ئێران. رووحانی لە سیما ناسراوەکانی سیاسەتی ناوینە لە ئێراندا کە رەفسەنجانی سەرۆکایەتیی دەکا بەڵام پشتیوانیی تەواویشی لەلایەن محەمەدی خاتەمی سەرکۆماری پێشوو و لە سەرۆکانی بزاوی چاکسازیخوازی سەوز درایێ. دەنگی زۆری رووحانی لەم هەڵبژاردنەدا کە دروشمی ئاڵوگۆڕی لە گەلێ بواری ناوخۆیی و دەرەوەییدا هەڵگرتبوو، هیوایەکی زۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتیشدا و لە ناو سەرۆکانی سیاسیی وڵاتان و لەوانە یەکێتیی ئەورووپادا خوڵقاندووە.

بۆ وێنە وەزیری دەرەوەی سوید، کارل بیلد، هیوای ئەوەی خواستووە کە هەڵبژێردرانی کەسێکی میانەرەو لـە ئێراندا بتوانێ چارەسەرییەکی یەکجاری بۆ قەیرانی ناوکیی ئەم وڵاتە بدۆزیتەوە و یارمەتیدەر بێ بۆ کەمکردنەوەی دژبەرییەکانی نێوانی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، هەروەها گەیشتن بە ڕێچارەیەک بۆ کۆتاییهێنانی کێشەگەلی وەک سووریا و ئەفغانستان.


خالیدی خەیاتی مامۆستای زانستی سیاسی و توێژه‌ری ئه‌نیستیتووتی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ پرسگه‌لی خۆشگوزه‌رانی و کۆمه‌ڵگا (ISV) سه‌ر به‌ زانستگای لینشۆپینگ پێی وایە ئەم خۆشبینییە دەربڕاوانە زیاتر ڕێگەنێشاندانە بە ئێران، تا هیوایەکی گونجاو.

تاهیری خالیدی چالاکی سیاسیی سەربەخۆی نیشتەجێی ئوپسالای سوید، هەڵبژێردرانی حەسەنی رووحانی بە سەرکۆماری ئێران لەو هەلومەرجە سیاسی و کۆمەڵایەتییەی ئێستای ئەم وڵاتەدا، بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنێ. ئەم بۆچوونەی خالیدی سەرەڕای ئەوەیە کە سەرجەم حیزب و ڕێکخراوە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بایکۆتی ئەم هەڵبژاردنەیان کرد و بە پێی هەواڵەکان لە باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی لە ستۆکهۆڵمیش ڕێژەیەکی یەکجار کەمی کوردان بەشداری دەنگدانەکان بوون.

خالیدی هاوکات پێی وایە کە خۆشبینییەکان سوید و یەکێتیی ئەورووپا تەنیا پاش دیاریکرانی پێکهاتەی ئەندامانی کابینەی ڕووحانی سەرکۆماری نوێی ئێران دەردەکەون و ئەوەی ئێستا کارل بیلد وەزیری دەرەوەی سوید لێی دەدوێ تەنیا هیوای خۆیەتی و بەس!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".