Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەدەیان گەنجی سویدی بەشداری شەڕی سوریا دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 17 juni 2013 kl 17.26
Foto: Qusair Lens/Scanpix

زۆربەی ئەو گەنجانە پەیوەندی بە گرووپە تیرۆریستیەکانی سەر بە ڕێکخراوی ئەلقایدەوە ئەکەن. هەتاوەکوو ئیستا ئەوگەنجانەی لە سویدەوە رۆشتوون بۆ سوریا بۆ جیهاد کردن هیچیان  بەرەگەز خەڵکی سوریا نین. بەڵکو خەڵکی ووڵاتەکانی  وەکو بەڵکان یان لوبنانن، بەڵام ناسنامەی سویدیان هەیە.

 پاش ئەوەی کە ڕادیۆی سوید بەشی ئێکۆت نەخەشە داڕشتنێکی سەبارەت بەدەیان لە وگەنجانەی کە لە سویدەووە ڕۆشتوون ئێستا لە سوریا جیهاد دەکەن کرد، دەرکەوت کە هەندێکیان بێکاربوون، یان لە خوێندنی باڵا خوێندکاربوون و هەندێکی دیکەشیان کاریان هەبووە.

 پە پێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی Göteborgposten  نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ کەلە سوید لەدایک بووە و گەورە بوو بەشداری شەری کردووە لە سوریا و کوژراوە. ئەوە گەنجە دایکوو باوکی خەڵکی لوبناننە. نزیکەی سێ رۆژ لە Göteborg لەلایەن هاوڕێکانی و کەسوکاریەوە پرسەی ماتەمینی بۆ گیراوە.

  وەزارەتی دەروەی سوید Utrikesdepartementet  ناتوانێت ئەو هەواڵە پشتراست بکاتەوە کە ئەوگەنجە لە سوریا کوژرابێتت. ئەوانیش ئەو هەواڵەیان لە دەزگاکانی میدیاوە پێگەشتووە.  وەزارەتی دەروەی سوید روونی کردۆتەوە کە زۆر زەحمەتە زانیاری تەواویان دەست بکەووێت بەتایبەت لەو شوێنانەی کە شەر تیایدا بەردەوامە.

 بەهەمان شێوەیی وەزارەتی دەرەوەی سوید ،پۆلیسی ئاسایشی سویدیش   Säkerhetspolisen ناتوانێت ئەو هەواڵە پشتراستبکاتەوە. بەڵام زانیاریان لە سەر نزیکەی ٣٠ گەنج هەیە کە بۆ جیهادکردن لە سویدەوە ڕۆشتوون بۆ سوریا. بەڕیوەبەری لێکۆڵینەوە لە پۆلیسی ئاسایشی سویدیش  یوناتان پێستێد ئەڵیت: ئەگەنجانە مەترسی دارن بۆ سەر کۆمەڵگە

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".