Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەگەری مانگرتنی شۆفێر ئوتوبوس، مێترۆ و قیتارەکانی ستۆکهۆڵم

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 18 juni 2013 kl 09.52
ئەگەری مانگرتنی گەورە لە ستۆکهۆڵم
(5:42 min)
Foto: Adam Ihse, Hasse Holmberg, Johan Nilsson/Scanpix Montage: Sveriges Radio

لەوانەیە بەمزووانە دوو مانگرتن لە هاتوچۆی گشتیی ستۆکهۆڵمدا ڕوو بدەن: یەکیان مانگرتنی شۆفیرئوتوبووسەکان کە دوور نییە سبەینێ دەست پێبکات و ئەوەی تریشیان هی میترۆ و قیتار کە وێدەچێ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگ دەست پێبکات. دیارە ئەمە بێت و دوو لایەن لە سەر کێشەکان ڕێک نەکەون.

سەندیکای کۆمۆناڵ کە ڕێکخراوەی تایبەتی شۆفێرئوتوبووسەکانە بەرنامەی بۆ مانگرتن لە سێ گاراژدا داناوە و ئەگەر ڕێککەوتنێک لە گۆڕدا نەبێ ئەوا مانگرتنی یەکەمیان نیوەشەوی ئەمشەو دەستپێدەکات. ئەمەش هاتوچۆی ئوتوبووسەکانی ستۆکهۆڵم، سۆڵنا، سوللێنتوونا، سوندبی‌بەری و سویدرتێلیێ دەگرێتەوە.

هاوکات سەندیکای سێکۆ کە بۆ نموونە ڕێکخستنی شۆفێرانی قیتار، مێترۆ و فرۆشیارەکانی بلیت دەگرێتەوە هەڕەشەی مانگرتنێکی گەورەی کردووە کە لە سەعات سێی بەرەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگ دەست پێدەکات. ئەمەش بێت و سەربگرێ ئەوا مێترۆی هێڵی سوور، گشت قیتارەکانی دەرەوەی شار (پێندلتۆگ)، سالت خوێبادن و نوککێبی‌بانان.

ئەگەر مانگرتنەکان دەست پێ بکەن، ئەوا هاتوچۆی گشتی تووشی گرفتی گەورە دەبێ بەڵام هاوکات دوو لایەنی کێشەکە خەریکی گفتوگۆن بۆ ئەوەی دۆخەکە بە ئەنجامێکی باشدا بشکێتەوە و ڕێککەوتنێک پێک بێ.

ئەمەی سەرەوە وەرگێڕانی بەشێک لە ڕوونکردنەوەی دەزگای هاتوچۆی گشتیی هەرێمی ستۆکهۆڵم (SL)ە کە شیرکەتێکی حوکوومەتیی سەر بە پارێزگای ستۆکهۆڵمە. لە گوێن ماڵپەڕی ئەم شیرکەتە، لەوانەیە هەردەم ئاڵوگۆڕی چاوەڕواننەکراو لەم زانیاریانەدا بکرێن، بۆ وەدەستخستنی زانیاریی بەڕۆژکراو، ئەوا سەیری ماڵپەڕی ئەم شیرکەتە بکەن یا خود گوێ لە رادیۆ بگرن.

وەبیر دێنمەوە کە شیرکەتی ئێس‌ئێل ڕایگەیاندووە کە لە کاتی مانگرتندا، گەرەنتیی سەفەر (Resegarantin) ناخوا واتا ئەم گەرەنتییەی کە پارەی هاتوچۆی قەرەبوو بە تاکسی، بە جێگەی ئوتوبوس، مێترۆ یا قیتار، لە لایەن ئەم شیرکەتەوە دەدرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".